2 کاتژمێر پێش ئێستا 126 جار خوێنراوەتەوە

بەرپرسانى ئەمریکا: پلانی هێرش بۆ سەر ئێران ئامادەیە

پەیام

دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، تاوتوێی ئەنجامدانی هێرشێكی سەربازیی سنو‌وردار بۆ سەر ئێران دەكات، ڕۆیتەرزیش دەڵێت: پلانی هێرش بۆ سەر تاران ئامادەیە. 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە وەڵامی پرسیارێكدا ئاماژەی بەوە دا، تاوتوێی هێرشێكی سنووردار بۆ سەر ئێران دەكەن و مەبەستیش لەم هێرشە فشارخستنە سەر ئێرانە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنێك سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی.

هاوكات ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسانی ئەمریكاوە بڵاوی كردووەتەوە، پلاندانان بۆ هێرشكردنە سەر تاران گەیشتو‌وەتە قۆناغێكی زۆر پێشكەوتو‌و.

بەرپرسانی ئەمریكی ئاشكرایان كردو‌وە، بژاردە سەربازییەكان لە بەئامانجگرتنی كەسایەتییەكانەوە دەست پێ دەكات تا دەگاتە هەوڵدان بۆ گۆڕینی دەسەڵاتی ئێران. ئەوان دەڵێن: پلانێكی ورد و گەورە ئامادەیە و تەنیا چاوەڕوانی بڕیاری كۆتایی ترەمپ دەكات.

واشنتۆن پێشبینی دەكات تاران وەڵامی هەر هێرشێك بداتەوە، ئەمەش مەترسیی زیانی گیانی و فراوانبو‌ونی ململانێكان زیاد دەكات. لای خۆیەوە سوپای قەوارەی زایۆنی ڕایگەیاند، لە بەرزترین ئاستی ئامادەباشیدان.

دوێنێیش دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند كە 10 بۆ 15 ڕۆژ دەرفەت دەداتە ئێران بۆ ڕێككەوتن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرپرسانى ئەمریکا: پلانی هێرش بۆ سەر ئێران ئامادەیە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی جموجۆڵە سەربازییەكانی ئەمریکاوە، ئێران جوڵەی هاوشێوەی دەستپێكردووە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئەمریكا لە سزاوە تا جەنگی لەگەڵمان تاقیکردووەتەوە، بەڵام ئەنجامى نەبو‌وە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەپڵی شەڕى ئێران و ئەمریکا توندتر بووەتەوە و هەندێکیش تەنها بە فشارى دەزانن

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەزاران فەڵەستینی لە یەكەم هەینیی ڕەمەزاندا لە گەیشتن بە مزگەوتی ئەقسا بێبەشكران

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: زۆر نزیك بوو دەستگیركراوانی د ا عـش لە سووریا بەكۆمەڵ هەڵبێن

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران داوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەکات ئەمریكا لە هەرەشەكانی بوەستێنن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سوپای پاسداران: ئامادەین بۆ دەستبەسەرداگرتن و داخستنی گەرو‌وی هورمز لە كەمترین كاتدا

سەرەتا