2 کاتژمێر پێش ئێستا
150 جار خوێنراوەتەوە
سوپای پاسداران: ئامادەین بۆ دەستبەسەرداگرتن و داخستنی گەرووی هورمز لە كەمترین كاتدا
پەیام
فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران،
ڕایگەیاند كە هێزەكانیان ئامادەیی تەواویان هەیە بۆ كۆنترۆڵكردن یان داخستنی گەرووی
هورمز لە "كەمترین كاتدا" ئەگەر فەرمانی فەرمییان پێ بگات.
دوای كۆتاییهاتنی مانۆڕێكی دەریایی هاوبەش كە بە
بەشداریی ڕووسیا و چین بەڕێوە چوو، عەلی ڕەزا تەنگسیری، فەرماندەی هێزی دەریایی
سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژەی بەوە كرد كە چاودێریی گەرووەكە بە شێوەی 24 كاتژمێری
لە ئاسمان و دەریا و ژێر ئاوەوە بەردەوامە.
هەروەها ڕایگەیاند، لە میانی مانۆڕەكەدا مەشقی
چڕ لەسەر بەكارهێنانی مووشەك، فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و جەنگی ئەلیكترۆنی كراوە بۆ
پاراستنی سەروەریی ناوچەكە.
ئەم نمایشە سەربازییەی ئێران لە كاتێكدایە كە
گرژییەكانی نێوان تاران و واشنتۆن ڕوو لە هەڵكشانە و هاوكاتیش گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ
لە جنێف لە ئارادایە.
گەرووی هورمز یەكێكە لە ستراتیژیترین ڕێڕەوە
ئاوییەكان و نزیكەی سەدا 20ی بازرگانی نەوتی جیهانی پێدا تێپەڕ دەبێت، تاران دەڵێت
لە ئەگەری هەر شەڕێكدا ئاسایشی ئەم ڕێڕەوە ئاویە دەخاتە ژێر كۆنترۆڵی خۆیەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە