2 کاتژمێر پێش ئێستا
109 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریكا: زۆر نزیك بوو دەستگیركراوانی د ا عـش لە سووریا بەكۆمەڵ هەڵبێن
پەیام
میدیای ئەمریكا دەڵیت لە گرژییەكانی سووریا و رۆژئاوای كوردستاندا زۆر نزیك بوو لەوەی شەش هەزار زیندانی داعش هەڵبێن و دووبارە داعش دروست بكەنەوە.
تۆڕی فۆكس نیوز بڵاوی كردووەتەوە، ئەو شەش هەزار كەسەی داعش كە لە زیندانەكانی باكووری رۆژهەڵاتی سووریا دەستگیر كرابوون، مەترسیی ڕاستەقینە لەسەر هەڵاتنیان هەبووە بەڵام ئەمریكا هەوڵی زۆری ئەمنی و دبلۆماسیی داوە تا ڕێگە بگرێت لە هەڵاتنیان. هەر بۆیە بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتیمانیی ئەمریكا و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕۆژانە لەسەر هێڵ بوون. دواجاریش دەستگیركراوەكانیان لەژێر دەستی هێزەكانی سووریای دیموكرات "هەسەدە"ەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی حكومەتی سووریا و حكومەتی عێراق گواستووەتەوە.
بەرپرسێكی باڵای هەواڵگریی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، زۆر نزیك بوو لەوەی دەستگیركراوانی داعش بە شێوەی بەكۆمەڵ لە زیندان هەڵبێن، ئەمەش كارەساتی دەنایەوە و لە ساتێكدا ناوچەكە و جیهانیشی دەگۆڕی چونكە دەكرێت بە خێرایی بۆ مەیدانی جەنگ بگەڕێنەوە و لە چوارچێوەی ڕێكخستنی داعشدا خۆیان ڕێك بخەنەوە.
ئەو بەرپرسە ڕأشیگەیاندووە: ئەو شەش هەزار كەسە بە خێرایی لەڕێی هەلیكۆپتەر و پاسی تایبتەوە بۆ عێراق گوازرانەوە و لە زیندانێكی نزیك فرۆكەخانەی بەغداد جێگیر كران، چەند تیمێكی نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵیی ئەمریكییش (ئێف بی ئای) لە عێراقن و سەرقاڵی تۆماركردنی بایۆمەترین بۆ زیندانییەكان، هەروەها پێداچوونەوە بە زانیارییە هەواڵگرییەكان و دۆسیەكاندا دەكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە