2 کاتژمێر پێش ئێستا 88 جار خوێنراوەتەوە

لە نێوان بژاردەی سەربازی و بەربەستە یاساییەكاندا؛ ئەمریكا و ئێران كەوتوونەتە لێواری قۆناغێكی هەستیار

ڕاپۆرت: ئارێز دارا

لە كاتێكدا ئاڵۆزییەكانی نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و كۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر ئاستی لێدوان و ئامادەكاریی بۆ جەنگ توند دەبێتەوە، گۆڕەپانی سیاسی و یاسایی لە واشنتۆن گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە و كۆكردنەوەی هێزیش لە ناوچەكەدا تا دێت زیاتر دەبێت.

لە كۆنگرێسی ئەمریكا هەوڵێكی هەر دوو لایەنی "كۆماری" و "دیموكراتی" هەیە كە دەیەوێت دەستی تڕەمپ بۆ ڕێگرییكردن لە هەڵگیرساندنی هەر جەنگێك دژی ئێران بەبێ گەڕانەوە بۆ نوێنەرانی گەل، ببەستێتەوە.

لەوبارەوە، سیناتۆر تیم كەین (دیموكرات) و ڕاند پۆڵ (كۆماری) پڕۆژەبڕیارێكیان پێشكەشی كۆنگرێس كردووە كە جەخت لەوە دەكاتەوە؛ هیچ كارێكی سەربازی دژی ئێران ئەنجام نادرێت مەگەر بە "ڕاگەیاندنی فەڕمیی جەنگ" لەلایەن كۆنگرێسەوە نەبێت.

تیم كەینی بەرەی دیموكراتەكان ڕایگەیاند: ئەگەر هەندێك لە هاوكارەكانم لایەنگری جەنگن، دەبێت ئازایەتیی ئەوەیان هەبێت دەنگی بۆ بدەن و بەرپرسیارێتییەكەی هەڵبگرن، نەك خۆیان لە پشت مێزەكانیان بشارنەوە.

هەرچەندە هێشتا پڕۆژەبڕیارەكە نخراوەتە بەرنامەی كارەوە و كاتێك بۆ گفتوگۆ و پەسەندكردن، یان ڕەتكردنەوەی دیاریی نەكراوە، بەڵام (تۆماس ماسی) كۆمارییەكان و (ڕۆ خانا)ی دیموكراتەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەران باسیان لەوە كردووە كە دەیانەوێت لە هەفتەی داهاتوودا پڕۆژەبڕیارێكی هاوشێوە بخرێتە دەنگدانەوە.

(ڕۆخانا) هۆشداریی دا كە بەرپرسانی ئیدارەی تڕەمپ باس لە ئەگەرێكی ٩٠٪ بۆ وەشاندنی گورزی سەربازیی لە ئێران دەكەن، ئەمەش وای كردووە فشارە یاساییەكان خێراتر بكرێن.

لە لایەكی دیكەوە، گۆڕەپانەكە ئاڵۆزیی پێوە دیارە، لە چەند كاتژمێری ڕابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەوە كە سەدان سەربازی ئەمریكی لە بنكەی "ئەلعووەید" لە قەتەر و بنكەكانی بەحرەین كە كەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریكی لەخۆ دەگرێت، كشێنراونەتەوە، ئەمەش وەك ئامادەكارییەك بۆ پەرچەكرداری ئەگەریی ئێران لە بەرانبەر هەر هێرشێكی ئەمریكادا.

سەرەڕای ئەوەی هەندێك سەرچاوەی هەواڵیی زایۆنی و ئەمریكی باسیان لە چۆڵكردنی بنكەكانی ئەمریكا لە عێراق، سووریا كوێت، سعودیە، ئوردون و ئیماراتیش كردووە، بەڵام فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا (سێنتكۆم) بە توندی ئەو هەواڵانەی ڕەت كردەوە و بە "بێ بنەما" وەسفی كردن.

ئەم دژایەتییە لە هەواڵەكاندا، نیشانەی قووڵی ئەو جەنگە دەروونییەیە كە لە ناوچەكەدا بەڕێوە دەچێت.

لە بەرانبەردا، هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران، لە چوارچێوەی مانۆڕی سەربازیی "كۆنترۆڵی زیرەك"دا لە گەرووی هورمز، بۆ یەكەمجار مووشەكی بەرگری ئاسمانیی "سەیاد ٣-جی" تاقی كردەوە كە تایبەتمەندیی "هەڵدانی ستوونی"ی هەیە و مەودای پێكانەكەی دەگاتە ١٥٠ كیلۆمەتر و لە جۆرە وشكانییەكەی توانای زیاتری هەیە كە لە 2016 تاقی كردبووەوە.

بەرپرسانی سەربازیی ئێران دەڵێن: ئەم سیستەمە دەبێتە چەترێكی بەرگریی ئاسمانیی ناوچەیی بۆ پاراستنی كەشتییە جەنگییەكانی.

ئێستا جیهان چاوەڕوانی ئەوە دەكات ببێنێت ئایا واشنتۆن بەرەو ڕووبەڕووبوونەوەیەكی سەربازیی نوێ هەنگاو دەنێت، یان فشارەكانی كۆنگرێس و هەوڵە دیپلۆماسییەكان دەبنە هۆی دوورخستنەوەی شەبەنگی جەنگ لە ناوچەكە؟!

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 43 خولەک پێش ئێستا

    سەربازێكی پێشووی ئەمریكا دژى بەتاوانناساندنی ناڕەزایەتی بەرانبەر ئیسرائیل دەوەستێتەوە

  • 57 خولەک پێش ئێستا

    بۆ ڕێگری لە نازییەكان، نەمسا ماڵی هێتلەر دەکاتە بنكەی پۆلیس

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    "لێدوانەكانی باڵیۆزی ئەمریكا بۆ دەستبەسەرداگرتنی زیاتری خاكی وڵاتانی عەرەبییە"

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە نێوان بژاردەی سەربازی و بەربەستە یاساییەكاندا؛ ئەمریكا و ئێران كەوتوونەتە لێواری قۆناغێكی هەستیار

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    نیویۆرك.. بۆ پێنجەمین ساڵ لەسەریەك، نوێژی تەراویحی بەكۆمەڵ ئەنجامدرا

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆنگرێس هەوڵدەدات ڕێگری لە ترەمپ بۆ هەڵگیرساندنى جەنگی بێ مۆڵەت بكات

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی ئەمریكا بەنیازە باجی گومرگی زیاتر بەسەر كاڵای وڵاتان بسەپێنێت

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاكسیۆس: ترەمپ هێشتا بڕیاری هێرشى بۆ سەر ئێران نەداوە، بەڵام ئەگەریشى هەیە

سەرەتا