2 کاتژمێر پێش ئێستا 56 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكی ئەمریكا بەنیازە باجی گومرگی زیاتر بەسەر كاڵای وڵاتان بسەپێنێت

پەیام

دوابەدوای شكستهێنانی لە بەرانبەر دادگای باڵای وڵاتەكەی، سەرۆكی ئەمریكا باجی گومرگی زیاتر بەسەر سەرجەم وڵاتانی جیهاندا دەسەپێنێت.

لە دوای دەرچوونی بڕیاری دادگای باڵای ئەمریكا بۆ ڕەتكردنەوەی سەپاندنی باجی گومرگی گشتگیر بەسەر كاڵا هاوردەكراوەكان، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بڕیارەكەی دادگای بە "بێ هیوایی" ناوبرد و ڕایگەیاند: بەرانبەر هەندێك لە ئەندامانی ئەو دادگایە هەست بە شەرمەزاری دەكات.

سەرۆكی ئەمریكا جەختی كردەوە لەسەر گرنگی مەسەلەی باجی گومرگی و وتی: بڕیارێك واژۆ دەكات بۆ سەپاندنی باجی گومرگی نێودەوڵەتی بە ڕێژەی لە 10%، جگە لەو باجی گومرگییانەی ئێستا جێبەجێ دەكرێن و لێكۆڵینەوەی جیاواز دەكەن بۆ پاراستنی وڵاتەكەیان لە هەندێك ڕەفتاری بازرگانی نادادپەروەری وڵاتان و كۆمپانیاكان.

ترەمپ وتیشی: وڵاتانی بیانی كە چەندین ساڵە وڵاتەكەمان تاڵان دەكەن زۆر خۆشحاڵن و ئاهەنگ دەگێڕن، بەڵام هەمووان دڵنیا دەكەینەوە لەوەی ئاهەنگێڕانەكەیان زۆر درێژە ناكێشێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی ئەمریكا بەنیازە باجی گومرگی زیاتر بەسەر كاڵای وڵاتان بسەپێنێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاكسیۆس: ترەمپ هێشتا بڕیاری هێرشى بۆ سەر ئێران نەداوە، بەڵام ئەگەریشى هەیە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەزاران مسوڵمان لە گۆڕەپانێكی نیویۆرك نوێژی تەراویحیان بەكۆمەڵ ئەنجامدا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەریتانیا داوایەکی ئەمریكای لەبارەى هێرشکردنەسەر ئێران ڕەتکردەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وێنەی ترەمپ لەسەر باڵەخانەی وەزارەتی دادی ئەمریكا هەڵواسرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەپێى بەڵگەنامەکان ئیسرائیل سیستەمی ئەمنیی بۆ شوقەیەكی ئیپستین دابینكردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پلانی تڕەمپ بۆ دروستكردنی بنكەیەكی سەربازی لە غـ.ەززە ئاشكرا دەکرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکى ئەمریکا 10 ڕۆژ مۆڵەت بە ئێران بۆ ڕێككەوتن دەدات

سەرەتا