2 کاتژمێر پێش ئێستا 50 جار خوێنراوەتەوە

بۆ ڕێگری لە نازییەكان، نەمسا ماڵی هێتلەر دەکاتە بنكەی پۆلیس

پەیام

بە ئامانجی ڕێگریكردن لە كۆبوونەوەی نازییە نوێیەكان، نەمسا خانووی لەدایكبوونی ئەدۆلف هێتلەر دەكاتە بنكەی پۆلیس.

حكومەتی نەمسا لە قۆناغی كۆتایی گۆڕینی ئەو خانووەدایە كە "ئەدۆلف هێتلەر"ی سەركردەی نازییەكانی تێدا لەدایكبووە بۆ بنكەیەكی پۆلیس. ئەم هەنگاوەیش بە ئامانجی كۆتاییهێنان بە بەكارهێنانی شوێنەكە وەك مەزارگەیەك بۆ لایەنگرانی بیری نازی نوێ نراوە، بەڵام لە ناوخۆی وڵاتەكەدا بۆچوونی جیاوازی لەسەرە.

ئەم بینایە كە مێژووەكەی بۆ سەدەی حەڤدەیەم دەگەڕێتەوە، لە شاری "براوناو" لەسەر سنووری ئەڵمانیا هەڵكەوتووە.

لەوبارەشەوە وەزارەتی ناوخۆی نەمسا ڕایگەیاندووە: كارەكانی نۆژەنكردنەوە كە لە ساڵی 2023ەوە دەستی پێ كردووە، تا كۆتایی مانگی ئاداری داهاتوو تەواو دەبن و لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا وەك بنكەی پۆلیس دەستبەكار دەبێت.

پێشتر پێشنیازی جیاواز بۆ ئەم بینا 800 مەترییە هەبوون، وەك ڕووخاندنی، یان كردنی بە مۆزەخانە، بەڵام لیژنەیەكی پسپۆڕ بڕیاریان دا وەك بنكەی پۆلیس بەكار بێت بۆ ئەوەی ڕێگری لە هەر گردبوونەوەیەكی نازییە نوێیەكان بكرێت.

مێژوونووسان پێیان وایە پاراستنی بیناكە و گۆڕینی بەكارهێنانەكەی، باشترە لە ڕووخاندنی، چونكە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕابردوو لە سڕینەوەی باشترە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەربازێكی پێشووی ئەمریكا دژى بەتاوانناساندنی ناڕەزایەتی بەرانبەر ئیسرائیل دەوەستێتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ ڕێگری لە نازییەكان، نەمسا ماڵی هێتلەر دەکاتە بنكەی پۆلیس

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    "لێدوانەكانی باڵیۆزی ئەمریكا بۆ دەستبەسەرداگرتنی زیاتری خاكی وڵاتانی عەرەبییە"

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە نێوان بژاردەی سەربازی و بەربەستە یاساییەكاندا؛ ئەمریكا و ئێران كەوتوونەتە لێواری قۆناغێكی هەستیار

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    نیویۆرك.. بۆ پێنجەمین ساڵ لەسەریەك، نوێژی تەراویحی بەكۆمەڵ ئەنجامدرا

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆنگرێس هەوڵدەدات ڕێگری لە ترەمپ بۆ هەڵگیرساندنى جەنگی بێ مۆڵەت بكات

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی ئەمریكا بەنیازە باجی گومرگی زیاتر بەسەر كاڵای وڵاتان بسەپێنێت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاكسیۆس: ترەمپ هێشتا بڕیاری هێرشى بۆ سەر ئێران نەداوە، بەڵام ئەگەریشى هەیە

سەرەتا