1 کاتژمێر پێش ئێستا
107 جار خوێنراوەتەوە
نیویۆرك.. بۆ پێنجەمین ساڵ لەسەریەك، نوێژی تەراویحی بەكۆمەڵ ئەنجامدرا
پەیام
وەك نەریتێكی ساڵانە، ڕەمەزانی ئەمساڵیش بۆ پێنجەمین ساڵ لەسەریەك، نوێژی تەراویح بەكۆمەڵ لە گۆڕەپانی بەناوبانگی تایمز سكوێر لە شاری نیویۆرك ئەنجام درا و ڕێبوارانیش ئەو دیمەنانەیان تۆمار دەكرد.
بنەڕەتی ئەم چالاكییە ئیسلامییە كە زیاتر بۆ ناساندنی ئایینی ئیسلام و دروشمە ڕۆحییەكانی و ڕاستكردنەوەی هەندێك بۆچوونی هەڵەیە لەبارەی ئیسلامەوە بۆ دەستپێشخەرییەكی سادەی دوو هاووڵاتی جەزائیری و پاكستانی دەگەڕێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە