2 کاتژمێر پێش ئێستا 105 جار خوێنراوەتەوە

سەربازێكی پێشووی ئەمریكا دژى بەتاوانناساندنی ناڕەزایەتی بەرانبەر ئیسرائیل دەوەستێتەوە

پەیام

سەربازێكی پێشووی ئەمریكی بەناوی "جۆزفین گێلبۆ"، كە ماوەی 17 ساڵ ئەندامی هەواڵگری سوپای ئەمریكا بووە، پڕۆژەیاسایەكی ویلایەتی ئەوهایۆ بۆ بە تاوانناساندنی خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە دژی قەوارەی زایۆنی ڕەت دەكاتەوە. 

لە ئێستاشدا، ئەنجوومەنی پیرانی ویلایەتی ئۆهایۆ گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاسایەك بەناوی ( ئێس بی 87) دەكات كە بە فەڕمی دان بە بەتاوانناساندنی دژایەتی قەوارەی زایۆنیدا دەنێت و هەر جۆرە ناڕەزایەتی و چالاكییەكیش دژ بەو قەوارەیە دەخاتە بەر سزای یاسایی و چوارچێوەی تاوانەوە! 

گێلبۆ ڕایدەگەیەنێت: مەسیحی و جوولەكە و مسوڵمان شانبەشانی یەكدی دژی ئیمپراتۆریەتی زایۆنیین و دژی كۆمەڵكوژییەكانی كەرتی غەززەن، ناشبێت هەرگیز زایۆنی و جوولەكە بخرێنە یەك تای تەرازووەوە.

وتیشی: دەوڵەتی ئێستای ئیسڕائیل "قەوارەیەكی سیاسی"یە و لە سەدەی بیستەمدا دامەزراوە، كاروباری دەقە ئاینییە پیرۆزەكانیشی لەدەستدا نییە. 

"جۆزفین گێلبۆ" ڕایشیگەیاند: بەپێی ئەو پڕۆژەیاسایە، دەكرێت هەر كەسێك تاوانبار بكرێت، لەنێویشیاندا ئەو جوولەكانەی دژایەتی كردەوەكانی زایۆنی و ئەنجامدانی كۆمەڵكوژی دەكەن. 

هەروەها وتی: ئەگەر ئەو پڕۆژەیاسایە پەسەند بكرێت، ئەوا ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ئایینی لە ئەمریكا دەكەونە مەترسییەوە، وتیشی: هیچ یاسایەك نییە بتوانێت موسڵمانان بێدەنگ بكات، هیچ یاسایەكیش نییە بتوانێت وشەی "پەروەردگار" لە دڵماندا بسڕێتەوە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەربازێكی پێشووی ئەمریكا دژى بەتاوانناساندنی ناڕەزایەتی بەرانبەر ئیسرائیل دەوەستێتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ ڕێگری لە نازییەكان، نەمسا ماڵی هێتلەر دەکاتە بنكەی پۆلیس

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    "لێدوانەكانی باڵیۆزی ئەمریكا بۆ دەستبەسەرداگرتنی زیاتری خاكی وڵاتانی عەرەبییە"

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە نێوان بژاردەی سەربازی و بەربەستە یاساییەكاندا؛ ئەمریكا و ئێران كەوتوونەتە لێواری قۆناغێكی هەستیار

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    نیویۆرك.. بۆ پێنجەمین ساڵ لەسەریەك، نوێژی تەراویحی بەكۆمەڵ ئەنجامدرا

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆنگرێس هەوڵدەدات ڕێگری لە ترەمپ بۆ هەڵگیرساندنى جەنگی بێ مۆڵەت بكات

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی ئەمریكا بەنیازە باجی گومرگی زیاتر بەسەر كاڵای وڵاتان بسەپێنێت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاكسیۆس: ترەمپ هێشتا بڕیاری هێرشى بۆ سەر ئێران نەداوە، بەڵام ئەگەریشى هەیە

سەرەتا