1 کاتژمێر پێش ئێستا 38 جار خوێنراوەتەوە

"لێدوانەكانی باڵیۆزی ئەمریكا بۆ دەستبەسەرداگرتنی زیاتری خاكی وڵاتانی عەرەبییە"

پەیام

ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی لێداوانەكانی باڵیۆزی ئەمریكا لە قەوارەی زایۆنی سەبارەت بە فراوانكردن و داگیركارییەكانی قەوارەكە ڕەت دەكاتەوە و بە پشتبەستوو بە گێڕانەوە و بانگەشەی مێژوویی و ئایدۆلۆژی ساختە ناوی دەبات.

ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: سەركۆنەی لێدوانە مەترسیدار و نابەرپرسیارانەكەی باڵیۆزی ئەمریكا لە قەوارەی زایۆنی دەكەین، لەبەرئەوەی بانگەشەیەكی ڕەتكراوەیە بۆ فراوانكردنی قەوارەكە و دەستبەسەرداگرتنی زیاتری خاكی فەڵەستین و وڵاتانی عەرەبی. 

ڕێكخراوەكە جەختیشی كردووەتەوە "لێدوانەكان پشت بە گێڕانەوە و بانگەشەی مێژوویی ئایدۆلۆچی ساختە و ڕەتكراوە دەبەستێت، سەروەری وڵاتان و عورفە دیبلۆماسییەكان و بناغەكانی یاسای نێودەوڵەتی و بڕیار و بەڵگەنامەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان پێشێل دەكات". 

هاریكاری ئیسلامیی كە ڕێكخراوێكی ئیسلامی، نێودەوڵەتییە و نوێنەرانی 75 وڵاتی ئیسلامی لەخۆدەگرێت "هۆشداری ئەوەشی دا كە ئەو وتارە ئایدۆلۆژییە توندڕەوانە، لەوانەیە ببێتە هۆی توندڕەوی و هانی قەوارەی زایۆنی داگیركەر بۆ بەردەوامبوون لەسەر ڕێوشوێنە نایاساییەكانی لە ڕاگواستن و بنیاتنانی ئۆردوگا و لكاندنی خاكی فەڵەستین بە قەوارەكەی بدات". 

ئەمەو هەر یەك لە فەڵەستین، میسر، سعوودییە و ئوردون كاردانەوەیان بەرانبەر لێدوانەكەی باڵیۆزی ئەمریكا لە قەوارەی زایۆنی نیشان دا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 42 خولەک پێش ئێستا

    سەربازێكی پێشووی ئەمریكا دژى بەتاوانناساندنی ناڕەزایەتی بەرانبەر ئیسرائیل دەوەستێتەوە

  • 56 خولەک پێش ئێستا

    بۆ ڕێگری لە نازییەكان، نەمسا ماڵی هێتلەر دەکاتە بنكەی پۆلیس

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    "لێدوانەكانی باڵیۆزی ئەمریكا بۆ دەستبەسەرداگرتنی زیاتری خاكی وڵاتانی عەرەبییە"

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە نێوان بژاردەی سەربازی و بەربەستە یاساییەكاندا؛ ئەمریكا و ئێران كەوتوونەتە لێواری قۆناغێكی هەستیار

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    نیویۆرك.. بۆ پێنجەمین ساڵ لەسەریەك، نوێژی تەراویحی بەكۆمەڵ ئەنجامدرا

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆنگرێس هەوڵدەدات ڕێگری لە ترەمپ بۆ هەڵگیرساندنى جەنگی بێ مۆڵەت بكات

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی ئەمریكا بەنیازە باجی گومرگی زیاتر بەسەر كاڵای وڵاتان بسەپێنێت

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاكسیۆس: ترەمپ هێشتا بڕیاری هێرشى بۆ سەر ئێران نەداوە، بەڵام ئەگەریشى هەیە

سەرەتا