1 کاتژمێر پێش ئێستا
98 جار خوێنراوەتەوە
بۆ پەرەپێدانى کێڵگە نەوتییەکانى، عێراق دوو گرێبەستی نەوتی واژوو كرد
پەیام
عێراق دوو گرێبەستی بۆ پەرەپێدان لە ژمارەیەك كێڵگەی نەوتی لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەمریكی واژوو كرد.
ئەمرۆ دووشەممە، بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و بە ئامادەبوونی تۆم باراك، نێردەی ئەمریكا، لە ڕێوڕەسمێكدا، كۆمپانیاكانی نەوتی بەسرە، زیقار و باكوور دوو گرێبەستیان بۆ پەرەپێدان لە ژمارەیەك كێڵگەی نەوت لەگەڵ كۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمریكی واژووكرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیران ڕایگەیاندووە، گرێبەستی یەكەم لە نێوان كۆمپانیای نەوتی بەسرە و كۆمپانیای شیڤرۆن، تایبەت بە گواستنەوەی بەڕێوەبردنی كێڵگەی نەوتی "ڕۆژئاوای قورنە/2" و گرێبەستی دووەم لە نێوان كۆمپانیاكانی نەوتی زیقار و باكوور و كۆمپانیای شیڤرۆن واژووكراوە، ئەوەیش بە ئامانجی پەرەپێدان لە كێڵگەی نەوتی ناسرییە و كێڵگەی نەوتی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەددین.
باسی لەوەش كردووە كە حیان عەلدوغەنی، وەزیری نەوتی عێراق و جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، ئامادەی ڕێوڕەسمی واژووكردنی گرێبەستەكان بوون.
هەروەها لە ڕێوڕەسمەكەدا سوودانی ڕأیگەیاندووە: ڕاگەیاندووە كە لە ڕێگای ئەم گرێبەستەنەوە، ئاستی ئابووریی پارێزگاكانی زیقار و سەڵاحەددین زیاتر دەبوژێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە