2 کاتژمێر پێش ئێستا 78 جار خوێنراوەتەوە

له‌مانگی داهاتووه‌وه‌ عێراقییه‌كان ناتوانن به‌ ئۆتۆمبێلی خۆیانه‌وه‌ بچنه‌ نێو ئێران

بە پێی بڕیارێک لە سەرەتای مانگی ئایندەوە گەشتکردن بە ئۆتۆمبێلى تایبەتى بۆ ئێران لە دەرەوازە سنووریەکانی پەروێزخان و باشماخ و شوشمێ ڕادەگیرێت.

بە پێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتی باشماخ و شۆشمێ (تەوێڵە) پەروێزخان لە گەرمیان، بڕیاری ڕاگرتنی گەشتکردنیان بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دراوە، کە بڕیارەکە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە سەرجەم هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی دەگرێتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی دەروازەسنووریەکان لە ڕێککەوتی یەکی مانگی سێوە هاتوچۆی گەشتیاران بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان ڕادەگیرێت و ناتوانن بەو شێوەیە گەشت بکەن، ئەمەش بە مەبەستی دانانی میکانیزمی گونجاو و ڕێکخستنەوەی کاروباری گەشتیاری و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان. 

ئاماژە بەوەش دراوە کە هەر کاتێک ڕێکارەکان تەواو کران و بڕیاری دەستپێکردنەوەی هاتوچۆ بە ئۆتۆمبێلی تایبەت درا، جارێکی دیکە هاووڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی دەروازە سنووریەکان داوا لە گەشتیاران و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەن، کە لەو بەروارە بەدواوە بە مەبەستی گەشتکردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەت سەردانی دەروازەکانی پەروێزخان، باشماخ و شۆشمێ نەکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌مانگی داهاتووه‌وه‌ عێراقییه‌كان ناتوانن به‌ ئۆتۆمبێلی خۆیانه‌وه‌ بچنه‌ نێو ئێران

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەرلەمانى عێراق کار بۆ ئەوە دەکات دووبارە یاسای خزمەتی سەربازیى ناچارى بۆ گەنجان کارى پێ بکرێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. لە مانگی ڕەمەزاندا کافتریاکان لە ڕۆژدا دادەخرێن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمان لیژنەیەکی هەمیشەیی بۆ چاودێریکردنى دەروازە سنوورییەکان پێکهێنا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. هه‌وڵ هه‌یه‌ بۆ بانگێشتكردنی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بانكی ناوەندیی عێراق: نابێت جیاوازی لەنێوان دۆلاری كۆن و نوێ بكرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كەمكردنەوەی خەرجی؛ گرێبەستی دەیان ڕاوێژكاری هەڵوەشاندەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق هۆكاری ڕێگەنەدان بە بردنی خۆراك بۆ سعوودییە لەلایەن عومرەكارانەوە ئاشكرادەكات

سەرەتا