2 کاتژمێر پێش ئێستا 153 جار خوێنراوەتەوە

مالیکى ناکشێتەوە و ئەمریكاش مۆڵەتی دوو ڕۆژ بۆ دیاریكردنی كاندیدی نوێ ڕادەگەیەنێت

پەیام

مالیكی سوورە لەسەر كاندیدبوونی بۆ سەرۆكوەزیرانی عێراق، ئەمریكاش تا ڕۆژی یەكشەممە دەرفەتی داوەتە چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ دیاریكردنی كاندیدی نوێ.

هەرچەند بڕیاربوو دوێنێ شەو كۆبوونەوەی سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەڕێوەبچێت بەڵام بەپێی زانیارییە میدیاییەكان، كۆبوونەوەكە بەهۆی سووربوونی نووری مالیكی، لەسەر كاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران هەڵوەشاوەتەوە. 

سەركردەیەكی شیعە بە ئەلجەزیرەی وتووە: هەمووان هاوڕان لەسەر ئەوەی كاندیدبوونی مالیكی تێناپەرێت بەهۆی ئەوەی واشنتۆن جددیە لە سەپاندنی سزادا ئەگەر ئەو سەرۆكوەزیران بێت.

دوو ڕۆژ لەمەوبەریش وەزارەتی دەرەوەی عێراق دانی بەوەدا نا، پەیامێكی زارەكییان لە ئەمریكاوە پێ دراوە و جەخت لەوە كراوەتەوە، ئەگەر نووری مالیكی ببێـتە سەرۆكوەزیران ئەوا واشنتۆن سزای ژمارەیەك كەس و دامەزراوەی عێراق دەدات. بەشێك لە زانیارییەكانیش باس لەوە دەكەن بانكی ناوەندیی عێراق و كۆمپانیای سۆمۆ و ژمارەیەك سەركردەی شیعە لە ڕیزی سزاكاندا دەبن.

هاوكات بەشێك لە میدیای عێراقی ئاشكرایان كردووە، باڵیۆزخانەی ئەمریكا 48 كاتژمێر كاتی داوە بە چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕایگەیاندووە: پێویستە تا دوو رۆژی دیكە جێگرەوەی مالیكی دیاری بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    مالیکى ناکشێتەوە و ئەمریكاش مۆڵەتی دوو ڕۆژ بۆ دیاریكردنی كاندیدی نوێ ڕادەگەیەنێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    كاندیدێكى سەرۆککۆمار: ئه‌گه‌ر متمانه‌م پێبدرێت مالیکی بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕادەسپێرم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    له‌مانگی داهاتووه‌وه‌ عێراقییه‌كان ناتوانن به‌ ئۆتۆمبێلی خۆیانه‌وه‌ بچنه‌ نێو ئێران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمانى عێراق کار بۆ ئەوە دەکات دووبارە یاسای خزمەتی سەربازیى ناچارى بۆ گەنجان کارى پێ بکرێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. لە مانگی ڕەمەزاندا کافتریاکان لە ڕۆژدا دادەخرێن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمان لیژنەیەکی هەمیشەیی بۆ چاودێریکردنى دەروازە سنوورییەکان پێکهێنا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. هه‌وڵ هه‌یه‌ بۆ بانگێشتكردنی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بانكی ناوەندیی عێراق: نابێت جیاوازی لەنێوان دۆلاری كۆن و نوێ بكرێت

سەرەتا