2 کاتژمێر پێش ئێستا
98 جار خوێنراوەتەوە
سبەی چوارچێوەی هەماهەنگیی كۆدەبێتەوە و چارەنووسى مالیکى یەکلا دەکرێتەوە
پەیام
سەرچاوەكانی هەواڵ ڕایدەگەیەنن: چوارچێوەی هەماهەنگی
كۆ دەبێتەوە و هیچ ڕێككەوتنێكیش لەسەر پرسی پاشەكشەی پاڵێوراوی پۆستی سەرۆكوەزیران
نەكراوە.
كەناڵی جەزیرەی قەتەری لە زاری سەرچاوەیەكی نێو
چوارچێوەی هەمانگیی شیعەكانی عێراقەوە بڵاوی كردەوە كە سبەی، دووشەممە لایەنەكانی
نێو چوارچێوەی هەماهەنگی كۆ دەبنەوە.
ئەو سەرچاوەیە ڕایشیگەیاندووە: هیچ ڕێككەوتنێكیش
لەسەر پرسی پاشەكشەی نووری مالیكی پاڵێوراوی پۆستی سەرۆكوەزیران نەكراوە.
بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ، یەكشەممە ئەو مۆڵەتەی
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە ڕێی جۆشوا هاریس كاربەڕێكەری ئەمریكا لە عێراق
پێشتر بۆ كشاندنەوەی نووری مالیكی لە پۆستی سەرۆكوەزیران بە چوارچێوەی هەماهەنگی
دابوو، تەواو دەبێت.
لە 24ی مانگی ڕابردوو، چوارچێوەی هەماهەنگی
نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران پاڵاوت، بەڵام
ئەمریكا ناوبراو ڕەت دەكاتەوە و لە ئەگەری بوونی بە سەرۆكوەزیران هەڕەشەی سەپاندنی
سزا بەسەر عێراقدا دەكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە