2 کاتژمێر پێش ئێستا
344 جار خوێنراوەتەوە
كاندیدێكى سەرۆککۆمار: ئهگهر متمانهم پێبدرێت مالیکی بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕادەسپێرم
پەیام
شوان داودی، كاندیدی سهربهخۆ بۆ پۆستی سهرۆككۆماری عێراق دەڵێت، "هەندێك له هێزه سیاسییەکان بە کارنامەی دەرەکی رێگری له هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دهكهن"، دهشڵێت، "ئهگهر متمانهم پێبدرێت مالیکی بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕادەسپێرم".
داودی، ئهمڕۆ له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهشداوە "دەستوەردانی دەرەکی لە کاروباری عێراقدا قەیرانی سیاسی قوڵترکردووەتەوە و چەندین دامەزراوەی دەوڵەتی ئیفلیجکردووە، کاریگەری نەرێنی لەسەر سەقامگیری گشتی و بەرژەوەندی گەلەکەمان دروستکردووە. ئێمە بەتوندی هەر دەستێوەردانێکی بیانی ڕەتدەکەینەوە کە پێشێلی سەروەری نەتەوەیی بکات یان هەوڵی کاریگەری دانان لەسەر ئیرادەی ئازادی نوێنەرانی خەڵک لە ژێر هەر بیانویەکدا بدات."
جهختی لەوەشكردووەتهوه "هەوڵەکانی هەندێک له هێزه سیاسییەکان ڕیسوا دەکەین، کە بە کارنامەی دەرەکی ڕێگری له ڕێکاره دەستورییەکان و پەکخستنی دانیشتنەکانی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار و دواخستنی تهواوکردنی پێداویستییه دهستورییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت دەکەن".
شوان داودی ڕاشیگەیاندووە، "ئەگەر متمانەی نوێنەرانی گەل و سەرۆکی هەڵبژێردراوی کۆمارمان پێبدرێت، وەک ئەرکێکی دەستوری، کاندیدی گەورەترین بلۆکی پەرلەمانی، واتە بەڕێز نوری مالیکی، کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان ڕادەسپێرین بۆ پێکهێنانی حکومەت بەبێ دودڵی، بەپێی چوارچێوە دەستورییەکان و بەشێوەیەک کە تەواوکردنی خێرای پێکهێنانی دەسەڵاتی جێبەجێکردن مسۆگەر بکات."
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە