2 کاتژمێر پێش ئێستا 179 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: بانگەشەكانی ڕێككەوتنی كاتی لەگەڵ ئەمریكا بێ بنەمان

پەیام

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت: بانگەشەكانی ڕێككەوتنی كاتی لەگەڵ ئەمریكا بێ بنەمان.

لە میانی كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەدا لە تاران، ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بەو بانگەشانەی باس لەوە دەكەن ڕێككەوتنی كاتیی لەگەڵ ئەمریكا لە ئارادایە، ڕایگەیاند: "ئەو جۆرە لێكدانەوانە پشتڕاست ناكەینەوە. بانگەشەكانی پەیوەست بە ڕێككەوتنی كاتیی (لەگەڵ ئەمریكا) هیچ بنەمایەكیان نییە".

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەقائی، جەختی لەسەر ئەوە كردەوە ئامادەكردنی دەقی دانوستانەكان پرۆسەیەكی هاوبەشە و هەڵوێستی ئێران سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاكانی ئەمریكا ڕوون و ئاشكرایە.

سەبارەت بە لێدوانەكانی نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ستیڤ ویتكۆف كە گوتبووی "ئێران لە ماوەی هەفتەیەكدا دەگاتە ئەو ماددانەی پێویستن بۆ بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی" ئیسماعیل بەقائی ڕایگەیاند: "ئەمە یەكەمجار نییە ڕووبەڕووی ئەم جۆرە لێدوانانە دەبینەوە".

ئیسماعیل بەقائی ئەوەشی خستەڕوو، كە دانوستانەكان بە سەپاندن و بڕیاری پێشوەختە سەركەوتوو نابن و، ڕایگەیاند: "ئەم شێوازە بۆ ئێران ئەنجامی نابێت. ئێمە بە جددییەوە بەردەوامین لە دیپلۆماسیی. دەكرێت ڕێككەوتنێك قبوڵ بكەین كە مافەكانی وڵاتەكەمان بپارێزێت و بابەتە ئەتۆمییەكان و هەڵگرتنی سزاكان لەخۆ بگرێت".

ئەم لێدوانەش لەكاتێكدایە بڕیارە رۆژی پێنجشەممە شاندی دانوستانكاری ئەمریكا و ئێران لە عوممان بە شێوەی ناراستەوخۆ كۆببنەوە و گەڕێكی دیكەی دانوستان بەڕێوەببەن. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بانگەشەكانی ڕێككەوتنی كاتی لەگەڵ ئەمریكا بێ بنەمان

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیرێكی ئـ.یسرائیل: غـ.ەززە داگیردەكەین و جوولەکەکانیشى بۆ دەگەڕێنینەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    تۆم باراك: واشنتۆن عێراقێكی دەوێت لەگەڵ دیدگای ترەمپ هاوتەریب بێت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ ڕێككه‌وتن؛ تڕه‌مپ دواین هه‌ل به‌ ئێران ده‌دات

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەى ئێران: ئەمریکا داوای لێ نەکردووین پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئاستی سفر دابەزێنین

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی و بەپەلە ئەنجام دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    داعش هەڕەشە لە حكومەتی سووریا دەكات و شەرع بە بووكەڵە ناو دەبات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لوبنان.. قوربانییانی زنجیرە هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ نزیكەی 40 كوژراو و بریندار بەرزبووەوە

سەرەتا