2 کاتژمێر پێش ئێستا
94 جار خوێنراوەتەوە
نێچیرڤان بارزانى: هەرێمى کوردستان فاکتەری ئارامی و سەقامگیرى دەبێت
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دۆخی ناوچە، عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو لایەنی لەگەڵ نوێنەرى سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروبارى سووریا و باڵیۆزى ئەو وڵاتە لە تورکیا تۆم باراک تاوتوێ کرد.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا کە کاربەڕێکەرى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق جۆشوا هاریس ئامادەی بوو، پەیوەندییەکانى ئەمریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمى کوردستان، دواپێشهاتەکانى بارودۆخى سووریا و پرۆسەى سیاسى لە عێراق و هەرێمى کوردستان تاوتوێ کران.
پەیوەندیدار بە دۆخی سووریا و پێشهاتەکان لە وڵاتە، نێچیرڤان بارزانى جەختی لەوە کردووەتەوە کە "هەرێمى کوردستان وەک هەمیشە فاکتەرى ئارامى و سەقامگیرى دەبێت".
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم'دا هاتووە: "دوایین پێشهاتەکانى ناوچەکە، تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوو؛ لەمبارەیەوە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى جەختى لە گرنگیى چارەسەرکردنى ئاشتییانەى کێشەکان و پاراستنى ئارامى و سەقامگیرى لە ناوچەکەدا، کردەوە".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە