2 کاتژمێر پێش ئێستا 84 جار خوێنراوەتەوە

بەپێی ڕێككەوتنێك لەگەڵ هەسەدە، حكومەتی سووریا فڕۆكەخانەی قامیشلۆی وەرگرتەوە

پەیام

بەپێی ڕێككەوتنێك لەگەڵ "هەسەدە"، حكوومەتی سووریا بەڕێوەبردنی فڕۆكەخانەی قامیشلۆی لە پارێزگای حەسەكە لە باكووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، وەرگرتەوە.

دەستەی گشتیی فڕۆكەوانیی مەدەنیی و گواستنەوەی ئاسمانیی سووریا لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە "وەك تەواوكارییەك بۆ بڕگەكانی ئەو ڕێككەوتنەی لە نێوان حكومەت و "هەسەدە"دا واژوو كراوە، ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبردنی فڕۆكەخانەی قامیشلۆی وەرگرتووەتەوە".

لە بەیاننامەكەدا هاتووە: ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی نێو دەستەكە بەسەركردنەوەیەكی مەیدانییان بۆ فڕۆكەخانەكە ئەنجامداوە و لە نزیكەوە ئاگاداری ڕەوشی تەكنیكی و كارگێڕی بوون، هەروەها تاوتوێی میكانیزمەكانی دووبارە خستنەوەگەڕی فڕۆكەخانەكەیان بەپێی بەرزترین پێوەرە نێودەوڵەتییەكان كردووە.

لای خۆشییەوە، عومەر حوسری، سەرۆكی دەستەی فڕۆكەوانیی مەدەنیی سووریا، لە نوسێنێكیدا لە تۆڕی ئێكس ڕایگەیاند: ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ڕێڕەوی یەكخستنی بەڕێوەبردنی فڕۆكەخانەكان لەژێر چەتری دەوڵەت و دەستەبەركردنی كارپێكردنیان بەپێی بەرزترین پێوەرەكانی سەلامەتی و كارایی نێودەوڵەتی گرنگە. 

لە هەشتی ئەم مانگەدا و بە مەبەستی تاوتوێكردنی وەرگرتنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆكەخانەی قامیشلۆ، شاندێكی وەزارەتی ناوخۆی سووریا كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ "هەسەدە" ئەنجام دا و گەیشتنە ڕێككەوتن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەپێی ڕێككەوتنێك لەگەڵ هەسەدە، حكومەتی سووریا فڕۆكەخانەی قامیشلۆی وەرگرتەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌فدێكی حزبی ده‌عوه‌ و بارزانی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراقیان تاوتوێكرد

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌شناسێک پێشبینى هاتنی‌ شەپۆلێکی سەرما و به‌فربارین ده‌كات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    چۆمان.. کوڕ و باوکێک مین پێیاندا تەقییەوە و باوکەکە گیانى لەدەستدا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    جێگری سەرۆكی مەهەپە: پێویستە چەكدانانی پەكەكە بە تەواوی بسەلمێنرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    داوا دەكرێت وادەی هەڵبژاردنی وانەی زمانی كوردی لە توركیا درێژبكرێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: پلەکانى گەرما بەرزدەبێتەوە لە گەرمیان دەگاتە 24 پلە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    میدیاکانى دەسەڵات لەژێر پەردەى مانگى پیرۆزى ڕەمەزاندا، سووکایەتى بە ئیسلام و پیرۆزییەکانى دەکەن

سەرەتا