2 کاتژمێر پێش ئێستا
113 جار خوێنراوەتەوە
وه‌فدێكی حزبی ده‌عوه و بارزانی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراقیان تاوتوێكرد
پەیام
وه‌فدێكی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی كۆبوونه‌وه و پێكهێنانی حكومه‌تی عێراقیان تاوتوێكرد.
حزبی ده‌عوه له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردووەتەوە، ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی حزبه‌كه‌یان به سه‌رۆكایه‌تی عه‌باس به‌یاتی سه‌ردانی هه‌رێمی كردووه و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی كۆبوونه‌ته‌وه.
ئەوەش ڕاگەیەندراوە، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی دۆسیه‌ی شایسته ده‌ستورییه‌كان كراوه و گفتوگۆش كراوه له‌باره‌ی میكانیزمه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز كه بتوانێت خواسته‌كانی هاوڵاتیان به‌دی بهێنێت و سه‌قامگیری پڕۆسه‌ی سیاسی له وڵات به هێز بكات.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا جه‌خت له پێویستی په‌له‌كردن له به‌دیهێنانی شایستە ده‌ستورییه‌كان كراوه‌ته‌وه به‌پێی چوارچێوه‌ی ده‌ستوری و یاساییه‌كان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە