2 کاتژمێر پێش ئێستا 93 جار خوێنراوەتەوە

کۆمکارى عەرەبی و هاریکارى ئیسلامی و ١٨ وڵاتی دیکە بڕیارێکیان ئیدانە کرد


لە بەیاننامەیەکدا کە لە لایەن وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی تورکیا، بەرازیل، دانیمارک، ئیندۆنێزیا، فەڕەنسا، فەڵەستین، فینلاند، ئیسپانیا، سوید، ئیرلەندا، ئایسلەند، قەتەر، لوکسامبورگ، میسر، نەرویج، پورتوگال، سلۆڤێنیا، سعوودیە، ئوردن و سەرۆکی کۆماری عەرەبی و سکرتێری گشتی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی واژوو کراوە، هاتووە: "بڕیارەکانی قه‌واره‌ی زایۆنی لەبارەی پەرەپێدانی دەسەڵاتە نایاساییەکانی لە کەناری ڕۆژئاوا بە تووندترین شێوە ئیدانە دەکەین".
لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەو کردەوانە جارێکی دیکە خاکی فەڵەستیینییەکان لە ڕیزی "خاکی حکوومەت"ی  قه‌واره‌ی زایۆنی دەناسێنێت و ئاسانکاری دەکات بۆ دروستکردنی یەکە نیشتەجێبووە جوولەکەکان لەو ناوچانەدا.
ئەو وڵات و ڕێکخراونە جەختیان لەوەش کردووەتەوە کە دروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبووی جوولەکە، بە ئاشکرا پێشێلکاری یاساکانی نێودەوڵەتی و بڕیارەکانی پێشووی ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و بڕیارەکانی دیوانی دادی نێودەوڵەتییە.
لە بەیاننامەکەدا داوا لە  قه‌واره‌ی زایۆنی کراوە کە ئەو بڕیارانە دەستبەجێ هەڵوەشێنێتەوە و پابەندی بەڵێنەکانی نێودەوڵەتی بێت و خۆی لە هەر چەشنە کردەوەیەک کە ببێتە هۆکاری ئاڵوگۆڕێکی یاسایی وکارگێڕی لە خاکە داگیرکراوەکان بپارێزێت.
هەروەها ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ئاستی تووندوتیژییەکان لە کەناری ڕۆژئاوا کراوە و داوا لە  قه‌واره‌ی زایۆنی کراوە کە کۆتایی بهێنێت بەو تووندوتیژییانەی کە جوولەکەنشینەکان دژ بە فەڵەستییەکان ئەنجامی دەدەن.
تورکیا، کۆمکاری عەرەبی، ڕێکخراوی وڵاتانی هاریکاری ئیسلامی و ١٨ وڵاتەکەی دیکە هەروەها دژایەتی خۆیان بۆ هەرچەشە گۆڕانکارییەک لە پێکهاتەی دانیشتووان و دۆخی خاکە داگیرکراوەکانی فەڵەستین لەسەر بنەمای سنوورەکانی ساڵی ١٩٦٧ و قودسی ڕۆژهەڵاتی نیشان داوە. جەختیان لەوەش کردووەتەوە کە بەدیهێنانی ئاشتییەکی بەردەوام لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر بنەمای سنوورکانی ساڵی ١٩٦٧، دەستپێشخەرییەکانی وڵاتانی عەرەبی و بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چارەسەری دوو دەوڵەتی  قه‌واره‌ی زایۆنی و فەڵەستین و کۆتایی هێنان بەو قەیرانەدا دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    کۆمکارى عەرەبی و هاریکارى ئیسلامی و ١٨ وڵاتی دیکە بڕیارێکیان ئیدانە کرد

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بانگەشەكانی ڕێككەوتنی كاتی لەگەڵ ئەمریكا بێ بنەمان

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیرێكی ئـ.یسرائیل: غـ.ەززە داگیردەكەین و جوولەکەکانیشى بۆ دەگەڕێنینەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    تۆم باراك: واشنتۆن عێراقێكی دەوێت لەگەڵ دیدگای ترەمپ هاوتەریب بێت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ ڕێككه‌وتن؛ تڕه‌مپ دواین هه‌ل به‌ ئێران ده‌دات

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەى ئێران: ئەمریکا داوای لێ نەکردووین پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئاستی سفر دابەزێنین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی و بەپەلە ئەنجام دەدات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    داعش هەڕەشە لە حكومەتی سووریا دەكات و شەرع بە بووكەڵە ناو دەبات

سەرەتا