2 کاتژمێر پێش ئێستا
138 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریکا گەورەترین بنکەى سەربازی لە سووریا چۆڵ دەکات و هێزەکانی دێنێتە هەرێمى کوردستان
پەیام
ئەمڕۆ دووشەممە، پڕۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بەرەو هەرێمی کوردستانی عێراق دەستی پێکرد، ئەمەش وەک قۆناغی یەکەمی پڕۆسەیەک کە چاوەڕوان دەکرێت چەند هەفتەیەک بخایەنێت.
پرۆسەکە دەستى پێکردووە و هێزەکان لە بنکەکە دەکشێنەوە کە گەورەترین بنکەی ئەمریکایە لە سووریا و دەکەوێتە دەورووبەرى باکووری ڕۆژئاوای حەسەکە.
بەپێى ڕاگەیەنراوی هێزەکانى ئەمریکا قۆناغی یەکەم لە پرۆسەى کشانەوەکە بریتی دەبێت لە گواستنەوەی سەرباز و کەرەستە سەربازییەکانی بنکەکانی شەددادی لە (باشووری حەسەکە) و کێڵگەی عومەر لە (دێرەزوور)، کە پێشتر گواسترابوونەوە بۆ قەسرەک وەک ئامادەکارییەک بۆ کشانەوەی کۆتایی.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکان، دوای چۆڵکردنی شەددادی و پێشتریش بنکەی تەنەف (لە سێگۆشەی سنووری لەگەڵ ئوردن و عێراق)، ئێستا بوونی سەربازی ئەمریکا تەنها لە هەردوو بنکەی ڕومەیلان و قەسرەک ماوەتەوە کە دەکەونە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە).
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە