2 کاتژمێر پێش ئێستا
126 جار خوێنراوەتەوە
سهنتهری پهرهپێدانی لاوان: ههڵكشانی ڕێژهی جیابوونهوهی زهنگی مهترسییهكی گهورهیه
پەیام
سەنتەرى پەرەپێدانى لاوان لە هەڵکشانی ڕێژەی جیابوونەوە و تێکچوونی شیرازەی خێزانەکان نیگەرانە و ڕایدەگەیەنێت: زەنگی مەترسییەکی گەورەیە.
سەنتەرى پەرەپێدانى لاوان ڕایگەیاندووە: ئامارە نوێیەکانى ڕێژەى جیابوونەوە "تەڵاق" لە هەرێمی کوردستان زەنگی مەترسییەکی گەورەن کە هەڕەشە لە ناسنامە و داهاتووی کۆمەڵگەکەمان دەکەن.
سەنتەرەکە ڕاشیگەیاندووە: میدیای ژەهراوی و ئەو کەناڵ و سەکۆیانەى لەژێر پەردەی (بەرنامەی کۆمەڵایەتی و سۆشیاڵ میدیا، بوونەتە مەیدانی تێکدانی شیرازەی خێزان و متمانەی نێوان هاوسەرەکانیان تێکداوە تەنها لە پێناو بەدەستهێنانی (لایک و ڤیو).
سەنتەرى پەرەپێدان ئاماژەى بەوەش داوە: بێکاریی قەبە و نەبوونی هەلی کار، بڕستی لە گەنجانی ئێمە بڕیوە و وایکردووە خێزانەکان لەبەردەم بچووکترین کێشەی ئابووریدا هەڵبووەشێنەوە. پێشنیازی ئەوەشی کردووە: پێویستە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کار لەسەر هۆشیارى و ئامادەسازیی پێویست لەبارەى هاوسەرگیریەوە بۆ گەنجان بکەن.
سەنتەری پەرەپێدانی لاوان جەختی لەوە کردووەتەوە، ڕێگە نادەن کۆمەڵێک بازرگانی سۆشیاڵ میدیا داهاتووی گەنجەکانمان وێران بکەن، ڕاشیگەیاندووە: پێویستە حکومەتی هەرێم ئاسانکاری و پاڵپشتی دارایی بۆ هاوسەرگیریی گەنجان و ڕەخساندنی هەلی کار بکاتە کردار، نەک دروشم.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە