2 کاتژمێر پێش ئێستا
87 جار خوێنراوەتەوە
ئەنجومەنی وەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێم کۆ دەبێتەوە
پهیام
ئەنجومەنی وەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێم کۆدەبێتەوە و لەم کۆبوونەوەیەدا سێ پرسی سەرەکی؛ چارەنووسی مووچە و پابەندییە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ درێژکردنەوەی لێخۆشبوونی سەدا بیستی سزاکانی هاتوچۆ بۆ شەش مانگی دیکە تاوتوێ دەکرێن.
بڕیارە ئەنجومەنی وەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی کۆببێتەوە و تێیدا سێ بڕگەی سەرەکی و گرنگ بخاتە ڕوو.
لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجومەنەکە تاوتوێی بارودۆخی داراییی هەرێم و پرسی خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆران دەکات.
هاوکات بەدواداچوون بۆ دەرئەنجامی کۆبوونەوەی تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریی داراییی فیدراڵی و هەرێم دەکرێت، سەبارەت بە پابەندییە داراییەکانی هەردوو حکومەتی بەغداد و هەولێر لە بەرامبەر یەکتردا.
لە تەوەری دووەمدا، هەنگاوەکانی ئەم دواییەی پرۆسەی چاکسازی و کەوتنەبواری جێبەجێکردنیان لە وەزارەتی پێشمەرگە هەڵدەسەنگێنرێت، لەگەڵ تاوتوێکردنی هەوڵەکان بۆ ڕێکخستنەوەی سەرجەم هێزەکان لە چوارچێوەی ئەو وەزارەتەدا.
هەروەها لە بڕگەی سێیەمدا، گفتوگۆ لەسەر پێشنیارێکی وەزارەتی ناوخۆ دەکرێت کە تایبەتە بە درێژکردنەوەی ماوەی کارکردن بە بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران (ژمارە ٢٨٢ لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥)، کە بەپێی پێشنیارەکە، لێخۆشبوونی سزاکانی سەرپێچیی هاتوچۆ بە ڕێژەی (٢٠%) بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە و تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ درێژ دەکرێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە