2 کاتژمێر پێش ئێستا
86 جار خوێنراوەتەوە
مەزڵووم عەبدی: کورد خۆبەڕێوەبەریی دەوێت بەڵام ئێستا بە ئیدارەى خۆجێیی ڕازی بووە
پهیام
مەزلووم عەبدی ڕایدەگەیەنێت: هەرچەندە کورد لە سووریا خۆبەڕێوەبەریى دەوێت بەڵام لە ئێستادا بە ئیدارەی فراوانى خۆجێیی ڕازی بووە.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی (پی بی ئێس)ـی ئەمەریکی مەزلووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، کورد لە سووریا خوازیاری خۆبەڕێوەبەرى (حوکمی زاتی)یە، بەڵام لە ئێستادا بە "ئیدارەی فراوانی خۆجێیی" ڕازی بوون وەک سازشێک لەگەڵ دیمەشق.
ڕوونی کردەوە، ئەوان لەم قۆناغەدا داوای سەربەخۆیی ناکەن، بەڵکو دەیانەوێت ناسنامە و مافە مەدەنی و پەروەردەییەکانیان بپارێزن و ناوچەکانی خۆیان بەڕێوەی ببەن.
سەبارەت بە ڕێککەوتنی کۆتایی مانگی ڕابردوو لەگەڵ حکومەتى دیمەشق، فەرماندەی هەسەدە وتی: "ئەمە باشترین شت بوو کە لەم دۆخەدا بکرێت" بۆ ئەوەی ئاگربەست جێگیر بکرێت و دەرگا بۆ گفتوگۆ بکرێتەوە.
مەزلووم عەبدی هۆشداریی توندی دا و ڕایگەیاند: "هیوادارین ڕێککەوتنەکە هەڵنەوەشێتەوە، بەڵام ئەگەر ئەوە ڕوو بدات، ئەوا شەڕ و بەرگریمان تا کۆتایی بەردەوام دەبێت".
فەرماندەىگشتیى هەسەدە ئاماژەی بە مەترسییەکانی داعش کرد و ڕایگەیاند، ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە هێشتا بەهێزە و ئەگەر شەڕ لە دژیان بەردەوام نەبێت، جارێکی دیکە دەبنەوە بە مەترسی بۆ سەر جیهان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە