1 کاتژمێر پێش ئێستا
114 جار خوێنراوەتەوە
ئهمریكا: ژمارهیهكی دیكه له سهرباز و فهرماندهكانی ئێرانمان كوشت
سوپاى ئەمریکا کوژران و برینداربوونى ژمارەیەک سەربازی لە ئۆپراسیۆنى دژى ئێران ڕاگەیاند و ئێرانیش دەڵێ: کەشتییەکى جەنگى ئەمریکاى بە ئامانج گرتووە.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە ڕاگەیانراوێکدا بڵاوی کردەوە: سێ سەربازی ئەمریکى لەچوارچێوەى ئۆپڕاسیۆنە سەربازییەکانى دژى ئێران کە بە داستانی تووڕەیی ناسراوە، کوژراون و پێنج سەربازى دیکەیش بە سەختى بریندار بوون.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی سێنتکۆم، لەو ڕووداوەدا ژمارەیەکى دیکە سەربازی ئەمریکی بە سووکى بریندار بوون و خەریکە بۆ بوارى خزمەت دەگەڕێنەوە.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا هیچ زانیارى و وردەکارییەکى لەبارەى ناسنامەى ئەو سەربازانەى بوونەتە قوربانى لەگەڵ شوێنەکانیان و سروشتی ڕووداوەکە ئاشکرا نەکرد.
لەلایەکى دیکەوە سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند: چوار مووشەکى بالیستى ئاڕاستەى کەشتى جەنگیی فڕۆهەڵگرى ئەمریکى ئەبراهام لینکۆڵن کرد.
لە بەرانبەردا بەرپرسێکی ئەمریکی بوونی هێرش بۆ سەر کەشتی ناوبراو پشتڕاست دەکاتەوە، بەڵام مووشەکەکان لێى نزیک نەبوونەتەوە و هیچ زیانێکیان پێ نەگەیاند.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە