1 کاتژمێر پێش ئێستا
163 جار خوێنراوەتەوە
ژمارهیهك مووشهك گهیشتنه ئامانجهكانیان
ئێران ژمارەیەک مووشەکى دیکەى بەرەو قەوارەى زایۆنى هەڵدا و مووشەکێک گەیشتە ئامانجەکەى و ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە.
ئاژانسەکانى هەواڵ بڵاویان کردەوە: ئێران ٣٨ مووشەکى دیکەى بەرەو قەوارەى زایۆنى هەڵدا و مووشەکێک سیستمى دژە مووشەکى بڕیوە و لە شارۆچکەى بەیت شیمش لەنزیک قودس کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە و بەپێی نوێترین ئامار لانیکەم ٩ کەس کوژراون و ٥٧ى دیکە بریندار بوون کە برینی سیانیان قورسە و سێیشیان مامناوەندە و ٢٠ی دیکەیش بێسەروشوێن بوون.
میدیاکانى عیبری بڵاویان کردەوە: ئەو مووشەکە ئێرانییە ڕاستەوخۆ پەناگەیەکى گشتى لە شارۆچکەى بەیت شیمش لە ڕۆژئاواى قودس پێکاوە و ژمارەیەک بریندارى سەختى لێ کەوتوەتەوە و زیانیش بە چەند بینایەکیش گەیاندووە و زەنگى ئاگادارکردنەوەکان لە شارۆچکەکە لێ نەدرابوو.
میدیاکان ئاماژەیان بەوە دا هێزێکى زۆرى ناوخۆیی بۆ یارمەتیدان لە لابردنى داروپەردوى بینا ڕووخاوەکان و دەرهێنانى بریندار و تەرمی قوربانییان لەژێر پاشماوەى بینا ڕووخاوەکان بانگهێشتى شارۆچکەکە کراون.
لە سەرەتای هێرشەکانی ئێرانەوە بۆ سەر قەوارەی زایۆنی لە وەڵامی هێرشەکانی سەر وڵاتەکەی ئەمە گەورەترین ڕووداوی لەو شێوەیە کە زۆرترین ئاماری قوربانییانی لێ کەوتووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە