2 کاتژمێر پێش ئێستا 146 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ بۆ ئێرانییەکان: ئازا و بوێر بن، وڵاتەكەتان وەربگرنەوە ئەمریكا لەگەڵتاندایە

پەیام 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی "نیویۆرك تایمز" پەردەی لەسەر قۆناغی دوای بە ئامانجگرتنی سەركردایەتی ئێران لادا و، رایگەیاند واشنتۆن پەیڕەوی لە ستراتیژییەتێكی سەربازی "درێژخایەن" دەكات كە ئامانج لێی ناچاركردنی تارانە بۆ ملكەچبوون بۆ ئیرادەی ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی.

سەرۆكی ئەمریكا راشیگەیاند،  هێرشەكان هێشتا كۆتایییان نەهاتووە و، سوپای ئەمریكا پلان بۆ بەردەوامبوونی هێرشەكانی دادەنێت بۆ ماوەی "4 تا 5 هەفتەی دیكە ئەگەر پێویست بكات"، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە كە واشنتۆن دەیەوێت گوشارە سەربازییەكانی سەر تاران بگەیەنێتە لوتكە تا گەیشتن بە ئامانجە سیاسییەكانی.

تڕەمپ ڕووی لە ئێرانییەكان كرد و رایگەیاند، "من بەڵێنی خۆمم جێبەجێ كردو و ئەوەی ماوەتەوە لەسەر ئێوەیە كە ئەنجامی بدەن، بەڵام ئێمە لەگەڵتان دەبین و یارمەتیتان دەدەین".

هەروەها وتیشی، "ئازا و بوێر بن، وڵاتەكەتان وەربگرنەوە. ئەمریكا لەگەڵتاندایە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرغروسی: ئیسرائیل لەدواى ئێران دەست بە پارچە پارچەکردنی وڵاتانى ناوچەکە دەکات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ بۆ ئێرانییەکان: ئازا و بوێر بن، وڵاتەكەتان وەربگرنەوە ئەمریكا لەگەڵتاندایە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك گه‌یشتنه‌ ئامانجه‌كانیان

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا ناكه‌ین

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ سه‌رباز و فه‌رمانده‌كانی ئێرانمان كوشت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی لاریجانی: ئەنجومەنێ فەرماندەیی بە پێی دەستوور پێك دەهێرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراقچی: نزیكەی تەواوی بەرپرسانی ئێران تەندروستن و لە ژیاندان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: ئۆپڕاسیۆنەکانمان بۆ لەناوبردنی هەڕەشەکانى ئێران، بەردەوام دەبێت

سەرەتا