پێش 3 هەفتە 297 جار خوێنراوەتەوە

زەیدی داوا لە توركیا دەكات كڕینی نەوتی قاچاخی هەرێم ڕابگرێت

پەیام

عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق فەرمانی كردووە لێكۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بكرێت و داوای لە ئەنقەرەش كرد كڕینی ئەو نەوتە ڕابگرێت.

 

بەپێی زانیارییەكانی پێگەی عەین كە پێگەیەكی هەواڵی ئیماراتییە، بڕیارەكەی بەغدا بەهۆی نەگەڕانەوەی داهاتی نەوتی هەناردەكراوە بۆ خەزێنەی فیدراڵی كە مانگانە بە نزیكەی 562,5 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.

 

 سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە شكردووە "ئەم ڕێنماییە دوای ئەوە هات كە بەهۆی لێكتێگەیشتنی بەغدا لەگەڵ دەسەڵاتدارانی توركیا بۆ ڕێگریكردن لە كڕینی ئەو نەوتە، زیاتر لە 300 تانكەری نەوتی هەرێم لەسەر سنوورەكانی توركیا ڕاگیراون و ڕێگەی چوونەژوورەوەیان پێ نەدراوە".

هاوكات ڕەبیع موسەوی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجوومەنی نوێنەران پشتڕاستی كردەوە كە سەرۆكوەزیران فەرمانی كردووە بە پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەتمەند تاوەكو وردبینی لە بڕی هەناردەی نەوتی هەرێم بكات و دەستی بە ئاماری ڕاستەقینەی داهاتەكانی نەوت بگات.

پێشتر لە ئابی 2025دا هەولێر و بەغدا ڕێك كەوتبوون تەواوی نەوتی كێڵگەكانی هەرێمی كوردستان جگە لە 50 هەزار بۆ بەكارهێنانی نێوخۆیی ڕادەستی كۆمپانیای سۆمۆ بكرێت، بەڵام جێبەجێنەكردنی تەواوەتیی مەرجە داراییەكان و چارەنووسی داهاتەكەی، جارێكی دیكە دۆسیەكەی جوڵاندووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ زه‌یدی داوای ده‌رچوونی میلیشیاكان له‌ جورف ئه‌لسه‌خر ده‌كات و ئه‌وانیش ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    حكومه‌تی عێراق داوای چۆڵكردنی جورف ئه‌لسه‌خر له‌ میلیشیا چه‌كداره‌كان ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆککۆماری عێراق: ئامادەین نێوەندگیری لەنێوان ئەمریکا و ئێران بکەین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    حزبوڵڵای عێراقی دەستبەرداری جورف سەخەر نابێت و ئامادە نییە چەك دابنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێكی پێشووی عێراق بە حەوت ساڵ زیندانی و پێبژاردنی 37 ملیار دینار سزا درا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    فایەق زێدان: دەستوور هەموار نەكرێتەوە قەیرانە زۆرەكانی عێراق بەردەوام دەبێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرتێك گومانی دزینی نەوت لە جورفوسەخر و بەقاچاخبردنی بەرەو ئێران ئاشكرا دەكات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    حكوومەتی فیدڕاڵ بە حەوت مەرج ڕەزامەندیی لەسەر پشكی هەرێم لە بودجە دەدات

سەرەتا