1 کاتژمێر پێش ئێستا
79 جار خوێنراوەتەوە
ئەو گەنجە ئەمریكییەی 19 سەرنشینی پاسێكی ڕزگار كرد دەڵێت قورئان هاندەری بووە
پەیام
ئەو گەنجە ئەمریكییە مسوڵمانەی گیانی ژمارەیەك
منداڵی نێو پاسێكی ڕزگار كرد باس لە چركەساتەكانی ئەو كارەی و كاریگەریی و پاڵنەری
قوڕئانی پیرۆز لەسەری دەكات.
ئیبرۆ ئەحمەد، گەنجێكی ئەمریكیی 27 ساڵە، دووشەممەی
ڕابردوو، لەكاتێكدا پاسێك بە 19 سەرنشینی منداڵەوە بەهۆی لەهۆشخۆچوونی شۆفێرەكەیەوە
خەریك بوو تووشی كارەساتێكی گەورە ببێت، ئەو چووە نێو پاسەكەوە و ڕای گرت، بەمەش گیانی
سەرنشینەكان كە سەرجەمیان قوتابی بوون، ڕزگار كرد.
ڕووداوەكە لە شاری سانت پۆڵ لە ویلایەتی مینەسۆتا
ڕووی دا، لەو كاتەدا ئیبرۆ ئەحمەدی بەڕەچەڵەك سۆماڵی لە نێو ماركێتێك دێتە دەرەوە
و وەك لە ڤیدیۆییەكەدا دەردەكەوێت لە مۆبایلەكەی دەڕوانێت و یاری بە تۆپێكیش دەكات.
لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی،
ئیبرۆ وەك گەنجێكی مسوڵمان دەڵێت: لە كاتێكدا بڕیاری چوونە نێو پاسەكە و ڕاگرتنیم
دا، ئایەتی 32 لە سورەتی مائیدە لە قورئانی پیرۆز كە باس لە گەورەیی ڕزگاركردنی مرۆڤێك
دەكات و بەراوردی دەكات بە ڕزگاركردنی سەرجەمی مرۆڤایەتی بە هۆش و بیرمدا هات.
هەر چەندە دوابەدوای كارەكەی ستایشێكی زۆر كراوە
و خەڵاتی ماددییش كرا، بەڵام ئەو دەڵێت: من ئەوەم بۆ ناو و ناوبانگ و بەرژەوەندیی
كەسیی نەكرد، بەڵكوو لە ناخی لەخۆبوردەیی و لەپێناو ڕزگاركردنی ئەوانی دیكە و لەپێناوی
خوادا كردم.
هەر لەبارەی نێوەڕۆكی ئایەتەكەوە كە وەك پاڵنەری
ڕزگاركردنی سەرنشینانی پاسەكە لێی دەڕوانێت، ئیبرۆ ئەحمەد ڕاگەیاند: من كەسێكم بە
سروشتی خۆم ژمارەم خۆش دەوێت، ئەو ژمارەیەش كە ئایەتەكە باسی كردووە كە ئەگەر كەسێك
ڕزگار بكەیت وەك ئەوە وایە هەموو مرۆڤایەتییت ڕزگار كردبێت، لای من مانایەكی گەورەی
هەیە!
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە