1 کاتژمێر پێش ئێستا 63 جار خوێنراوەتەوە

ئیلۆن ماسك هۆشداری دەداتە ئۆكرانیا: ستارلینك بۆ پەیوەندییە نەك بۆ كوشتن

پەیام

ئیلۆن ماسك، سەرۆكی كۆمپانیای سپەیس ئێكس هۆشداریی دایە سوپای ئۆكرانیا كە بەكارهێنانی خزمەتگوزاریی "ستارلینك" لە هێرشی كوشندەی درۆندا، دەبێتە هۆی بڕینی تەواوەتیی ئەو تۆڕە ئینتەرنێتیە لەسەریان.
لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس، ئیلۆن ماسك، سەرۆكی كۆمپانیای سپەیس ئێكس سوپای ئۆكرانیای بە پێشێلكردنی مەرجەكانی بەكارهێنانی تۆڕی ستارلینك تۆمەتبار كرد و ڕایگەیاند: "مەرجەكانی بەكارهێنان نەگۆڕن؛ ئەمە سیستەمێكی مەدەنییە نەك ئامرازێك بۆ كوشتن، و هەر پێشێلكارییەك دەبێتە هۆی ڕاگرتنی خزمەتگوزارییەكە".
ماسك جەختی كردەوە سیستەمەكە تاكە هێڵی پەیوەندیی پارێزراوە لە بەرەكانی جەنگ و بۆ بەرگریی كیێڤ زۆر گرنگە، هاوكات هۆشداری دا كە ئەگەر بێتو ستارلینك لەكاربخرێت، هێڵەكانی پێشەوەی بەرگریی ئۆكرانیا دەستبەجێ هەرەس دەهێنن.
ئەم هەڕەشانەی خاوەنی سپەیس ئێكس دوای ئەوە هات كە بەهۆی گرژییەكانی نێوان واشنتن و كیێڤ خێرایی ئەو خزمەتگوزارییە مانگی دەستكردە سنووردار كرابوو، پێش ئەوەی سوپای ئۆكرانیا ڕایبگەیەنێت كە پەیوەندییەكە بە شێوەیەكی جێگیر گەڕاوەتەوە.
كۆمپانیاكە جەخت دەكاتەوە كە ستارلینك بۆ بواری مەدەنی و بەرگری دروست كراوە نەك بۆ ئۆپەراسیۆنی هێرشبەری سەربازی، كە ئەمەش ناكۆكیی نێوان ئیدارەی تەكنەلۆژیای ئەمریكا و بەرپرسانی سەربازیی كیێڤی لە كاتی بەڕێوەچوونی جەنگدا قووڵتر كردووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیلۆن ماسك هۆشداری دەداتە ئۆكرانیا: ستارلینك بۆ پەیوەندییە نەك بۆ كوشتن

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    تره‌مپ هەڕەشە له‌ ئێران دەکات و ئه‌و وڵاته‌ش وەڵام دەداتەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    کیم جۆنگ ئوون بە سەردانێکی نهێنی گەیشتە شارێکی سنووریی چین

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكیان سه‌ردانی ڕووسیا ده‌كات

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    تره‌مپ: ئەگەری ئەوە هەیە جارێکی دیکە ئێران بۆردومان بکەم

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    دیموكراتەكان لە دەنگدانی پێشوەختەی كۆنگرێسی ئەمریكادا پێشەنگن

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرەنسا.. شەپۆلێكی نوێی ناڕەزایەتییەكان دژی گرانیی بژێوی دەستی پێكردەوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    خۆپیشاندانەكان لە ئەوروپا بەردەوامە و دەسەڵاتداران هەوڵی كپكردنەوەی دەدەن

سەرەتا