1 کاتژمێر پێش ئێستا
81 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆككۆماری ئێران: دۆخی نە جەنگ و نە ئاشتی پێویستە كۆتایی پێبهێنرێت
پەیام
سەرۆككۆماری ئیسلامیی ئێران جەخت لە پێویستیی كۆتاییهێنان
بە دۆخی "نە جەنگ و نە ئاشتی" لە وڵاتەكەی دەكاتەوە و دەڵێت: بەم حاڵەوە
پلان دانانرێت.
لە ڕێوڕەسمی دەستپێكردنی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوواندا
لە تاران، مەسعوود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئێران، ڕایگەیاند: وڵات پێویستە لە دۆخی
«نە جەنگ، نە ئاشتی» دەربچێت، چونكە بەردەوامیی ئەم نادڵنیاییە ڕێگرە لە كێشانی نەخشەڕێگەیەكی
ڕوون و دەستنیشانكردنی ئامانجەكان بۆ ئاییندە.
ناوبراو جەختی كردەوە لەوەی سەركەوتنی سیاسەتە
گشتییەكان، دادپەروەریی كۆمەڵایەتی و دابەشكردنی دادپەروەرانەی داهاتەكان، تەنیا لە
ڕێگەی داتای ورد و باوەڕپێكراوەوە بەدەست دێت.
سەرۆكی ئێران هۆشداریی دا كە بڕیاردان بەپێی
زانیاریی هەڵە، یان بەرژەوەندیی كەسی، دەبێتە هۆی ستەم، جیاكاری و زیادبوونی ناڕەزایەتیی
خەڵك، وتیشی: ناكۆكیی نێوخۆیی بەرپرسان كێشەكان چارەسەر ناكات.
پزیشكیان داوای چاكسازیی بنەڕەتیی لە شێوازی
دابەشكردنی هاوكارییە حكومییەكان كرد تا ڕاستەوخۆ بگاتە دەست خێزانە هەژارەكان،
هاوكات جەختی لە بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای زیرەك و دیجیتاڵی بۆ ڕێگریكردن لە گەندەڵی،
قاچاخچێتی، بەرتیل و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی، كردەوە.
لە لایەكی دیكەوە، دەزگای پلاندانانی ئێران
ئاشكرای كرد كە ئەم سەرژمێرییە بۆ یەكەمین جارە بە پشتڕاستكردنەوەی تۆمارە ئەلیكترۆنییە
حكومییەكان ئەنجام دەدرێت تا پێداویستیی سەرجەم ناوچەكان بە یەكسانی و دادپەروەرانە
دەستنیشان بكرێن و جیاوازییەكان كەم بكرێنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە