1 کاتژمێر پێش ئێستا 106 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز هەرگیز وەك پێش شەڕی لێ نایەتەوە

پەیام

عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دا كە ڕێڕەوەكانی دەریاوانی و شێوازی بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز هەرگیز بۆ دۆخی پێش جەنگ ناگەڕێنەوە، و ڕاگرتنی شەڕیش بەندە بە وەستانی پێكدادان لە سەرجەم بەرەكاندا.
لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشكرای كرد كە سیستەمی ئەمنیی ناوچەكە كە پشتی بە دەستوەردانی بیانی بەستبوو داڕماوە، و بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا نەك ئارامییان دروست نەكرد، بەڵكو بوونە هۆكاری ناسەقامگیری.
عەراقچی جەختی كردەوە كە شێوازی بەڕێوەبردن و ڕێڕەوەكانی پەڕینەوە بە گەرووی هورمزدا هەرگیز ناگەڕێنەوە بۆ دۆخی پێش سەرهەڵدانی جەنگ، هاوكات ڕایگەیاند كە گەیشتن بە ئاگربەست تەنیا لە ڕێگەی وەستانی تەواوەتیی پێكدادان لە هەموو بەرەكان و كۆتاییهێنان بە گەمارۆی ئابووری مسۆگەر دەبێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئامادەیی تارانی بۆ هاوكاری لەگەڵ دەوڵەتانی ناوچەكە بەتایبەت وڵاتانی كەنداو دەربڕی لەسەر بنەمای پشتبەستن بە توانای خۆبەخۆ و دوور لە دەستوەردانی دەرەكی و پێشوازی لە هەر هەوڵێك كرد بۆ ڕێككەوتن، هۆشداریشیدا ئەوانەی ئەنجامی پێكدادانەكانی ڕابردوویان بینیوە جارێكی دیكە پەنا بۆ شەڕی سەربازی دژ بە ئێران نابەن و دوو ئەزموونی ڕابردوو نیشانیدا كە ئێران بژاردەی جیاوازی لە بەردەستدایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 60 خولەک پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری ئێران: دۆخی نە جەنگ و نە ئاشتی پێویستە كۆتایی پێبهێنرێت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز هەرگیز وەك پێش شەڕی لێ نایەتەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاوپەیمانی عەرەبی: "دوو دڕۆن لە ئاسمانی ڕیاز تێکشکێندران

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: وەڵامی بچووكترین هەڵەی ئەمریكا و ئیسرائیل بەتوندتر دەدەینەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لەترسی هەڕەشەكانی ئێران، ئەمریكا كارمەندانی پێنج باڵیۆزخانەی كەمكردەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران.. دیمەنێكی ژیریی دەستكردی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمیی كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ڕێگە بە كەشتییەكانی ئەمریكا نادەین جارێكی دیكە بگەڕێنەوە كەنداو

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا: كەس پشتیوانیی لە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران ناكات

سەرەتا