2 کاتژمێر پێش ئێستا
105 جار خوێنراوەتەوە
سودانی و روبیو باسیان له دهستپێكردنهوهی ههناردهی نهوت كرد
سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەیان کرد و تاوتوێی دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتی هەرێمی کوردستانیان لەڕێگەى بۆریى نەوتی عێراق - تورکیاوە کرد، سوودانى جەختی کردەوە ڕێگە نادەن خاک و ئاسمانى عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانى دراوسێ بەکار بهێنێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە محەمەد شیاع سوودانی پەیوەندییەکی لەلایەن مارکۆ ڕۆبیۆوە پێگەیشتووە و تێیدا تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و گرژییە سەربازییەکان کراوە.
لە میانی گفتوگۆکەدا، سوودانی دڵنیایی داوەتە واشنتۆن کە حکومەتەکەی بەتەواوی پابەندە بە پاراستنی سەلامەتیی باڵیۆزخانە، کونسوڵگەری و نێردە دیپلۆماسییەکان لەناو خاکی عێراقدا، و ئەمەش بە ئەرکی سەرەکیی هێزە چەکدارەکان دەزانێت.
سەرۆکوەزیرانی عێراق هۆشداریشی دا کە عێراق دژی ئەوەیە تێوەبگلێت لەو جەنگەی لە ناوچەکەدا دەگوزەرێت، هەروەها بەزاندنی ئاسمانی عێراق لەلایەن هەر لایەنێکەوە بێت بە توندی ڕەت دەکاتەوە.
لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، هەردوولا باسیان لە دۆسیە هاوبەشەکان کرد، بەتایبەتی هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی عێراق لەڕێگەی بۆریی نەوتی عێراق-تورکیاوە کرد کە هاوکات نەوتی هەرێمی کوردستانیشی پێدا تێدەپەڕێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە