2 کاتژمێر پێش ئێستا
135 جار خوێنراوەتەوە
ئهردۆغان: سنوورهكانمان لهگهڵ ئێران ئارامن
سەرۆكکۆماری تورکیا ڕایدەگەیەنێت ئامانجیانە وڵاتەکەیان لە ئاگری شەڕ دوور بخەنەوە، ڕاشیدەگەیەنێـت: لە هەر سێ دەروازەی سنووریمان لەگەڵ ئێران، هیچ کێشە و یان قەرەباڵغییەک بوونی نییە.
دواى کۆبوونەوەى کابینەى حکومەتى تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وێڕای ئاماژەکردن بە جەنگی قهوارهی زایۆنی و ئەمریکا دژ بە ئێران، ڕایگەیاند، ئامانجی سەرەکیان دوور ڕاگرتنی وڵاتەکەیانە لەو ئاگرە و وتیشی: "لە هەر سێ دەروازەی سنووریمان لەگەڵ ئێران، هیچ کێشە و یان قەرەباڵغییەک بوونی نییە.".
بە ڕێگەی فڕۆکە F-١٦ەکان، فڕۆکەکانی هۆشداریپێدەر و سووتەمەنیدەرەکان، لە ٢٤ کاتژمێری حەوت ڕۆژی هەفتەدا هەڕەشەکان بۆ سەر وڵاتەکەمان چاودێری دەکەین".
سەرۆكکۆماری تورکیا لەبارەی پڕۆسەی چارەسەرى و ئاشتییشەوە ڕایگەیاند : "بەهێزەوە ڕووبەڕووی هەر سیناریۆیەک دەبینەوە کە ڕەوتی 'تورکیای بێ تیرۆر' بەلارێدا دەبەن و زیان دەگەیەننە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، کەس حیساباتی هەڵە نەکات.
نابێ بکەوینە داوی تۆڕی تاوانکاری زایۆنیزمەکان کە برا بکەوێتە بەرانبەر برا".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە