1 کاتژمێر پێش ئێستا
122 جار خوێنراوەتەوە
شەوانى قەدر هاووڵاتیان مزگەوتەکان بە پەرستش ئاوەداندەکەنەوە
پەیام
دە شەوی كۆتایی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان كە شەوانی قەدرن لە مزگەوتەكانی كوردستان بەرز ڕادەگیرێن، بەڵام لەناو ئەو شەوانەدا شەوی 27 جیاوازترە.
لەگەڵ هاتنی شەوانی كۆتایی ڕەمەزان، مزگەوتەكانی كوردستان قەرەباڵغتر دەبن و، دەبنە ماڵی یەكەمی ئەو بڕوادارانەی خەویان لە چاوی خۆیان زڕاندووە و بەهیوای لێخۆشبوون لەبەردەم خوای پەروەردگاردا ڕاوەستاون، دەستەكان ڕوو لە ئاسمان بەرز كراونەتەوە و تەنیا دەنگی نزا و قورئانخوێندن دەبیسترێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە