2 کاتژمێر پێش ئێستا
139 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: بەئامانجگرتنی كۆگای سووتەمەنییەكانمان لەلایەن ئیسڕائیلەوە جینۆسایدی ژینگەیە
پەیام
وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند: بەئامانجگرتنی كۆگای سووتەمەنییەكانمان لەلایەن ئیسرائیلەوە جینۆسایدی ژینگەییە و پێویستە قەوارەكە سزا بدرێت.
عەباس عەراقچی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی"ئێكس"نووسیوویەتی: "بۆردومانكردنی كۆگا سووتەمەنییەكان لە تاران لەلایەن ئیسرائیلەوە، جینۆسایدی ژینگە و پێشێلكردنی یاسای نێودەوڵەتییە".
ڕاشیگەیاندووە: "بۆردومانكردنی كۆگا سووتەمەنییەكان لە تاران لەلایەن ئیسرائیلەوە، دانیشتووانی شارەكە لە ڕووی تەندروستییەوە، ڕووبەڕووی زیانێكی درێژخایەن دەبنەوە كە ئەگەری هەیە كاریگەری لەسەر نەوەكانی داهاتوو دروست بكات".
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها جەختی لەوەش كردووە، پێویستە قەوارەی زایۆنی لەسەر ئەو تاوانە جەنگەی كە ئەنجامی دەدات، سزای توند بدرێت.
ئەم لێدوانە هاوكاتە لەگەڵ ئەوەی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی ڕۆژانە بۆردومان و هێرش دەكەنە سەر ژێرخانی سەربازی و مەدەنیی ئێران و ئەمڕۆش دەنگی چەندین تەقینەوە لە تاران و شارەكانی دیكە بیستراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە