1 کاتژمێر پێش ئێستا 57 جار خوێنراوەتەوە

توركیا: كۆنترۆڵی 65%ی بازاڕی درۆنی سەربازییمان لە جیهاندا كردووە

پەیام

حكومەتی توركیا بە فەرمی ڕایگەیاند كە كۆنترۆڵی بازاڕی فڕۆكە بێفڕۆكەوانە سەربازییەكانی لە جیهاندا كردووە و ئێستا خاوەنی لەسەدا 65 ی ئەو بازاڕەیە.

محەممەد فاتیح كاجر، وەزیری پیشەسازی و تەكنەلۆجیای توركیا ڕایگەیاند، ئەنقەرە بووەتە خاوەنی زۆرترین ئەزموون لە سیستەمە بێفڕۆكەوانەكاندا، و پشكی شێری ئەو 65 لەسەدەیش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو فڕۆكانەی كە كۆمپانیای"بایكار"پەرەیان پێ دەدات و بەرهەمیان دەهێنێت.

كاجر هەوڵەكانی وڵاتەكەی بۆ پەرەپێدانی درۆنی خۆكوژی بە هەنگاوێكی یەكلاكەرەوە ناو برد و ئاشكرای كرد، دوو كۆمپانیای توركی گەیشتوونەتە قۆناغێكی پێشكەوتوو بۆ بەرهەمهێنانی مووشەكی ستراتیژیی دوورمەودا كە دەتوانێت دوو هەزار كیلۆمەتر ببڕێت.

وەزیرە توركەكە دەڵێت، ئەنقەرە ئاشتیی دەوێت بەڵام دەشزانێت ئەو ئاشتییە پێویستی بەوەیە هێزی سەربازی و بەرپەرچدانەوەی گەورەت هەبێت.

لای خۆیەوە كۆمپانیای "ماركێت ئین سایتس" ڕایگەیاندووە، قەبارەی بازرگانیی فرۆكەی بێفڕۆكەوان لە جیهاندا 24 ملیار و 370 ملیۆن دۆلار بووە، پێشبینی دەكرێت تا ساڵی 2030 قەبارەكە 51 ملیار دۆلار تێبپەڕێنێت واتە زیاتر لە دوو هێندە گەشە بكات. لەو چوارچێوەیەشدا هەریەك لە ئەمریكا، چین، ڕووسیا، توركیا و قەوارەی زایۆنی لە دیارترین وڵاتانی بەرهەمهێنەری درۆنی سەربازیین لە جیهاندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 خولەک پێش ئێستا

    ئێران: بەئامانجگرتنی كۆگای سووتەمەنییەكانمان لەلایەن ئیسڕائیلەوە جینۆسایدی ژینگەیە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا: كۆنترۆڵی 65%ی بازاڕی درۆنی سەربازییمان لە جیهاندا كردووە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ هێرشی سەر لوبنان سوپای ئیسرائیل داوای 450 هەزار سەربازی یەدەگ دەكات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بۆ بەرگرییەكی درێژخایەن ئامادەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سوپاى پا'سدا'ران: ئێمە هێرشەکەى سەر پاڵاوگەى لانازمان ئەنجام نەداوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دوابەدوای هێرشەكان، هەناردەی نەوتی ئێران لە دوورگەی (خارگ)ـەوە بەردەوامە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا بۆردومانی دوورگەی خارگی كرد کە شادەماری هەناردەی نەوتی ئێرانە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە هێرشەکانى ئەمڕۆدا بۆ سەر لوبنان 23 كەس كوژران كە 12 یان ئەندامی تیمی پزیشكین

سەرەتا