2 کاتژمێر پێش ئێستا 141 جار خوێنراوەتەوە

لە بۆردومانی دوو بارەگای حەشدی شەعبی شەش چەكدار كوژران و بریندار بوون

پەیام

دوو بارەگای حەشدی شەعبی لە مووسڵ و بابل بۆردومان كران و بە هۆیەوە شەش چەكدار كوژران و بریندار بوون.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە مووسڵ لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی عێراق ئاشكرای كردووە، لە میانی هێرشێكی ئاسمانییدا، بارەگای لیوای 21ی حەشدی شەعبی لە ناوچەی كوبە و شەریخان لە شاری مووسڵ، بۆردومان كراوە.

بە وتەی سەرچاوەكە، بۆردومانكردنی بارەگاكەی حەشدی شەعبی، برینداربوونی سێ چەكداری حەشدی شەعبی لێكەوتووەتەوە.

هاوكات سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای بابل بە میدیاكانی ڕاگەیاندووە كە بارەگایەكی حەشدی شەعبی لە ناوچەی (جەرفو سەخر) باكووری پارێزگاكە بۆردومان كراوە.

ئاماژەی بەوەش داوە، لە ئاكامی بۆردومانەكەدا، دوو چەكداری حەشدی شەعبی كوژراون و یەكێكی دیكەیش برینداربووە.

تا ئێستا دەستەی حەشدی شەعبی، بەفەرمی هیچ ڕاگەیاندراوێكی لەوبارەیەوە بڵاونەكردووە. بەڵام سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بەرپرسانی ئەو هێزە پشتراستی هێرشێكی دیكەیان لە شارەدێی تازەخورماتوو لە سنووری پارێزگای كەركووك كردەوە و ڕایانگەیاند، بەهۆی بۆردومانی لیوای 16ی حەشدی شەعبییەوە سێ چەكدار بریندار بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە بۆردومانی دوو بارەگای حەشدی شەعبی شەش چەكدار كوژران و بریندار بوون

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: بەبێ تێپەڕبوون بە هەرێمدا لەماوەی هەفتەیەكدا نەوت هەناردە دەكەین

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسپانیا هێزەكانی لە ناوەڕاستی عێراقەوە بۆ شوێنێكی ئارامتر دەگوازێتەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: هێرشەكانى سەر فڕۆكەخانەی بەغداد مایەی قبوڵكردن نیە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەرلەمانى عێراق تاوتوێى هەناردەكردنەوەی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: له‌ ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ، بۆ دابینكردنی مووچه‌ په‌ناده‌به‌ینه‌به‌ر قه‌رز

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق هەناردەی نەوتی لە گەرووی هورمز ڕاگرت و هەوڵ بۆ شوێنگرەوەى دەدات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا داوا لە هاووڵاتیەكانی دەكات خۆ لە گەشتكردن بۆ عێراق بەدوور بگرن

سەرەتا