2 کاتژمێر پێش ئێستا
124 جار خوێنراوەتەوە
كهشناسیی ههرێم: شەپۆلی بەهێزی بارانی بەخوڕ و هەورە بروسکە دەستپێدەکات
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی پێشبینی ئەوە دەکات کە شەپۆلی بەهێزی بارانی بەخوڕ و هەورە بروسکە دەستپێدەکات و هەروەها راشیگەیاندووە، رۆژانى جەژن باراناوی دەبێت.
بەپێى پێشبینییەکانى ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی، ئەمڕۆ پێنجشەمە ١٩/٣/٢٠٢٦ لەئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی قوڵ لە هەردوو دەریای سوور و ناوەڕاستەوە شەپۆلێکی بەخوڕی بارانبارین سەرجەم ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە سەرەتاش لە کاتەکانی ئەمڕۆوە کاریگەری ئەم شەپۆلە لەناوچەکانی پارێزگای ئەنبار و بەگشتی رۆژئاوای عێراق دەستپێدەکات.
پاشان لەکاتەکانی دوای نیوەرۆدا ناوچەکانی ناوەراست و باشوری عێراق دەگرێتەوە بە تێپەرینی کات لە ئێوارەوە بۆ شەو سەرتاسەری ناوچەکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە کە بۆ سەرجەم ناوچەکانمان کاریگەری بەهێزەبێت و لێزمە بارانی بەخوڕ و بەردەوامی لەگەڵ ئەبێت لەگەڵ چالاکبوونی هەورە بروسکەش لەهەندێک کاتدا و وە چالاکبوونی بای باشوری رۆژهەڵات بەخێرای ١٥-٣٠کم/ک.
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناس، ئاراس جەبار، بۆ رۆژی هەینی ٢٠/٣/٢٠٢٦ یەکەم رۆژی جەژنی پیرۆزی رەمەزان کاریگەری ئەم شەپۆلە بە بەهێزی لەسەر ناوچەکانمان بەردەوامی ئەبێت بە تاوە بارانی بەخوڕی پچر پچر لەگەڵ زیادبوونی رێژەی هەورە بروسکە و بارینی تەرزەش لەهەندێ کات و شوێندا و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، پلەکانی گەرماش ٥ تا ٦ پلە نزمدەبنەوە و لە لوتکەی چیا بەرزەکان بەفر ئەبارێت.
هەروەها پێشبینی دەکات، کاریگەری ئەم شەپۆلە بە چەند قۆناخێکی یەک لەدوای یەک پێشبینی ئەکرێت تا کۆتای مانگ بەردەوامی ببێت کە لە رۆژی شەمەوە ٢١/٣/٢٠٢٦ رۆژانە هەورە بروسکە و تاوە تەرزە و بارانی بەخوڕ لەکات و شوێنی جیاجیادا دروست ئەبێتەوە بەدرێژای ئەو ماوەیەش پێشبینی بارینی برێکی زۆری بارانبارین دەکرێت لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و رۆژهەڵات و باکور و رۆژئاوای کوردستانیش وە زۆربەی ناوچەکانی عێراق و وڵاتانی دەوروبەریش بارانی زۆر و لافاوی گەورە بەخۆوە ئەبینن...
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە