2 کاتژمێر پێش ئێستا 100 جار خوێنراوەتەوە

لە ماوەی دوو ڕۆژدا ١٦ ھێرشکراونەتە سەر شاری سلێمانی و شارۆچکەی کۆیە


دەزگای ئاسایشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند کە ڕۆژانی ١٧ و ١٨ی ئەم مانگە بە ئاراستەکردنی مووشەک و دڕۆن، ١٦ ھێرش کراونەتە سەر شاری سڵیمانی و شارۆچکەی کە زۆربەی مووشەک و دڕۆنەکان لە ئاسمان تێکشکێنراون.
دەزگاکە لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاماری ھێرشی دوو ڕۆژی سەر شاری سلێمانی و شارۆچکەی کۆیە، بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە بە ئاراستەکردنی سێ دڕۆن و دوو مووشەک، ھێرشکراوەتە سەر بارەگای ھێزەکانی ٧٠ لە شاری سلێمانی و بەھۆیەوە دوو پێشمەرگە بە سووکی برینداربوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە ھەر ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە، دوو دڕۆن ئاراستەی کەمپی پەناران لە شارۆچکەی کۆیە کراون.
ئاماژە بەوەشدراوە کە دوو کارمەندی ئاگرکوژێنەوەی خەلیفان لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرک و فەرماندا، بە سووکی برینداربوون.
ھەروەھا دەزگای ئاسایشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگە، بە ئاراستەکردنی دوو دڕۆن ھێرشکراوەتە سەر بارەگای ھێزەکانی ٧٠ لە شاری سلێمانی.
ڕاشیگەیاندووە ھەر ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگە، دڕۆنێک ئاراستەی سەنتەری شارۆچکەی کۆیە و ھاتووە: "تائێستا بە ئاراستەکردنی دڕۆن، شەش ھێرش کراونەتە سەر کەمپی پەنابەران لە شارۆچکەی کۆیە".
ھەر بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، ھێرشەکان ھیچ زیانێکی گیانیان نەبووە و زۆربەی مووشەک و دڕۆنەکان لەئاسمان تێکشکێنراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 36 خولەک پێش ئێستا

    كه‌شناسیی هه‌رێم: شەپۆلی بەهێزی بارانی بەخوڕ و هەورە بروسکە دەستپێدەکات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ماوەی دوو ڕۆژدا ١٦ ھێرشکراونەتە سەر شاری سلێمانی و شارۆچکەی کۆیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لەم مانگەدا ٣٠٧ هێرشی درۆنی و مووشەکی کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پۆلیسی هه‌ولێر: ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی مامۆستاکەى زانكۆی كوشت، ده‌ستگیركرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە شاری نیوپۆرتی بەریانیا كوردان مزگەوتێكیان كردووەتەوە و شەوی قەدریان زیندوو ڕاگرت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە دوو ڕووداوی جیاوازدا چوار كەس لە پارێزگای هەولێر گیانیانلەدەستدا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هێرشی ئەمریكا و ئیسرائیل لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان 172 كوژراوی لێكەوتووەتەوە

سەرەتا