2 کاتژمێر پێش ئێستا 343 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: بە موشەك فڕۆكەیەكی ئێف 15مان لە نزیك دوورگەى هورمز پێکاوە

پەیام

سوپای ئێران ئاشكرای كرد كە بەرگرییە ئاسمانییەكانی وڵاتەكەی فڕۆكەیەكی جەنگی پێشكەوتووی جۆری "ئێف 15" یان لە نزیك دوورگەی هورمز بە موشەك پێكاوە و خستوویانەتە خوارەوە.

ناوەندی بەرگری ئاسمانی هاوبەشی ئێران لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە فڕۆكەیەكی جەنگی "دوژمن" لە جۆری "ئێف 15"  لە لایەن هێزەكانیانەوە لە باشووری وڵات كراوەتە ئامانج. 

بەپێی بەیاننامەكە، فڕۆكەكە بە موشەكی زەوی ئاسمانی پێكراوە و لە نزیك دوورگەی هورمز لە ناو ئاوەكانی كەنداو كەوتووەتە خوارەوە، لە ئێستاشدا لێكۆڵینەوە لە چارەنووسی فڕۆكەوانەكە و پارچەكانی فڕۆكەكە بەردەوامە.

تا ئێستا ئەمریكا و ئیسرائیل هیچ كاردانەوەیەكی فەرمیان بەرامبەر ئەم هەواڵە نەبووە، ئەمەش لە كاتێكدایە كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئێران خستنەخوارەوەی فڕۆكەی دیكەی ئێف 35ی ئەمریكی و و F-16ی ڕاگەیاندبوو.

لە بەرامبەردا لایەنی ئەمریكی پێشتر ڕایگەیاندبوو كە فڕۆكەكانیان تەنیا نیشتنەوەی ناچارییان ئەنجامداوە و ئیسرائیلیش پێكانی فڕۆكە جەنگییەكانی لە ناو خاكی ئێراندا ڕەتكردبووەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 خولەک پێش ئێستا

    زۆرێك لە گەلان نەورۆز بە بەشێك لە ناسنامەی كلتووری و مێژوویی خۆیان دەزانن

  • 27 خولەک پێش ئێستا

    تەندروستیی جیهانی: هێرشكردنە سەر بنكە ئەتۆمییەكان لێكەوتەی مەترسیدارى دەبێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بە موشەك فڕۆكەیەكی ئێف 15مان لە نزیك دوورگەى هورمز پێکاوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا تائێستا زیادلە 27 ملیار دۆلاری لە جەنگی ئێراندا خەرجكردووە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسڕائیل بوونەتەهۆى گیانلەدەستدانى 210 منداڵى ئێرانى

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هیچ گرفێكی جدیمان لە دابینكردنی سوتەمەنیدا نیە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆکارى کەوتنەخوارەوەى کۆپتەرە قەتەرییەکە پەیوەندی بە کێشەى تەکنیکییەوە هەبووە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    یابان لێكۆڵینەوە لە ناردنی هێز بۆ پاككردنەوەیی مین لە گەرووی هورمز دەكات

سەرەتا