1 کاتژمێر پێش ئێستا
228 جار خوێنراوەتەوە
هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسڕائیل بوونەتەهۆى گیانلەدەستدانى 210 منداڵى ئێرانى
پەیام
وەزارەتی تەندروستی و مانگی سووری ئێران ئاماری نوێی قوربانیانی جەنگیان بڵاوكردەوە، كە تێیدا 210 منداڵ گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 81 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون و بازرگانی وێران بوون.
محەمەد ڕەزا زەفەرقەندی، وەزیری تەندروستی ئێران ڕایگەیاند لە سەرەتای دەستپێكی هێرشەكانەوە تائێستا 210 منداڵ گیانیان لەدەست داوە و 1510 مێردمنداڵی خوار تەمەن 18 ساڵیش بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەش كرد، كەرتی تەندروستی بووەتە ئامانجی هێرشەكان و 300 ناوەندی تەندروستی و پزیشكی زیانیان بەركەوتووە، هەروەها 30 ئەمبوڵانسیش بە تەواوی لەكار كەوتوون، كە ئەمە وەك كارەساتێكی مرۆیی دادەنرێت.
لە لایەكی دیكەوە سەرۆكی كۆمەڵەی مانگی سووری ئێران ئاشكرای كرد، بەپێی دواین بەدواداچوونە مەیدانییەكان، 81 هەزار و 365 دامەزراوەی مەدەنی زیانیان بەركەوتووە، كە زۆرینەیان خانووی نیشتەجێبوون و شوێنی بازرگانین.
دەشڵێت تەنیا لە پارێزگای تاران زیاتر لە 24 هەزار یەكە وێران بوون، لەگەڵ تیكچوونی 498 قوتابخانە و چەندین هێلیكۆپتەر و ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن، ئەمەش نیشانەی وێرانكارییەكی بەرفراوانە كە ڕووبەڕووی ژێرخانی مەدەنی و ژیانی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە بووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە