1 کاتژمێر پێش ئێستا
128 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریكا تائێستا زیادلە 27 ملیار دۆلاری لە جەنگی ئێراندا خەرجكردووە
پەیام
بەپێی سەرچاوەیەكی هەواڵ لە ماوەی كەمتر لە یەك مانگی جەنگی سەر ئێران، ئۆپەراسیۆنە سەربازیەكانی ئێران زیاتر لە 27 ملیار دۆلار خەرجی تێپەڕاندووە، كە ئەم پارەیە زۆر زیاترە لەوەی لەو بڕە پارەی لە سەرەتای جەنگی عێراقدا خەرج كراوە.
بە پێی داتاكانی پێگەی "ئێران وۆر كۆستراكەی" كە پاڵپشت بە ڕاپۆرت و زانیارییەكانی وەزارەتی جەنگی ئەمریكا بەستووە، تەنیا لە شەش ڕۆژی یەكەمی جەنگەكەدا زیاد لە 11 ملیار دۆلار خەرج كراوە و لە ئێستادا بەردەوامبوونی شەڕەكە ڕۆژانە ملیارێك دۆلار لە بودجەی ئەمریكا دەبات، بە گشتیش تا ئێستا 27 ملیار دۆلار خەرجی تێپەڕاندووە.
لەو چوارچێوەیەدا، (پنتاگۆن) داوای 200 ملیار دۆلاری تری كردووە بۆ بەردەوامبوونی هێرشەكان، كە ئەمەش بەراورد بەو 67 ملیارەی جۆرج بوش بۆ شەڕی عێراق داوای كردبوو، زیادبوونێكی بەرچاو نیشان دەدات.
ئەم خەرجییە زۆرە لە كاتێكدایە كە لە 28ی شوباتەوە هێرشە چڕەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئامانجە ستراتیژییەكانی ناو خاكی ئێران و تاران بەردەوامە و تا ئێستا تەنیا پێشبینی بەرفراوان بوونی جەنگەكە دەكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە