1 کاتژمێر پێش ئێستا
99 جار خوێنراوەتەوە
تەندروستیی جیهانی: هێرشكردنە سەر بنكە ئەتۆمییەكان لێكەوتەی مەترسیدارى دەبێت
پەیام
ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتووەتە ئاستێكی زۆر هەستیار و هۆشداری توند دەدات لە لێكەوتە تەندروستی و ژینگەییەكانی هێرشكردنە سەر بنكە ئەتۆمییەكانی نەتەنز و دیمۆنا.
تێدۆرس ئەدهانۆم غێبرێیسوس، بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، كە جەنگی ئێستای ناوچەكە بەهۆی هێرشكردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمیەكانی "نەتەنز" لە ئێران و شاری "دیمۆنا" لە ئیسرائیل چووەتە قۆناغێكی مەترسیدارەوە.
ئاماژەی بەوەش كرد، كە ئەم جۆرە هێرشانە كە بنكە ئەتۆمییەكان دەكەنە ئامانج، هەڕەشەیەكی گەورە و ڕاستەوخۆن بۆ سەر تەندروستی گشتی و سەلامەتی ژینگەی تەواوی ناوچەكە و لێكەوتەی درێژخایەنیان دەبێت.
تەندروستی جیهانی جەختی لەوە كردووەتەوە، تێكچوونی سەلامەتی ئەم جۆرە بنكانە دەبێتە هۆی كارەساتێكی مرۆیی كە سنوورەكان دەبەزێنێت، هەربۆیە داوای پاراستنی ژێرخانە هەستیارەكان دەكات بۆ ڕێگریگرتن لە بڵاوبوونەوەی تیشكە زیانبەخشەكان و پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە