1 کاتژمێر پێش ئێستا
181 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: هیچ گرفێكی جدیمان لە دابینكردنی سوتەمەنیدا نیە
پەیام
وەزیری نەوتی ئێران ڕایدەگەیەنێت: وڵاتەكەی ڕووبەڕووی هیچ گرفتی جددی لە پرسی دابینكردنی سووتەمەنیدا نابێتەوە.
موحسین پاكنەژاد وەزیری نەوتی ئێران لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هیچ گرفت لە دابینكردنی سووتەمەنیدا بوونی نییە و بەرهەمهێنانی سووتەمەنی بەشێوەیەكی سروشتی بەردەوامە.
پاكنەژاد ئاماژەی بەوەشكرد، دوژمن هەوڵی داوە لە ڕێگەی بە ئامانجگرتنی ژێرخانمانەوە، ناڕەحەتی و ناخۆشی بۆ هاووڵاتییان دروست بكات.
لێدوانەكەی وەزیری نەوتی ئێران دوای ئەو هێرشانە دێت، كە قەوارەی زایۆنی بۆ سەر وێستگەكانی سووتەمەنی و ژێرخانی وزە لەو وڵاتە ئەنجامی دا.
ئەمە لە کاتێکدایە لە دواى دەستپێکردنى هێرشەکان بۆ سەر ئێران لە 28ى 2ى 2026، لە هەرێمى کوردستان نرخى سووتەمەنى بەرزبووەتەوە و لە ئێستادا غازى ماڵانیش لەڕێى بریکارەکانەوە دابەشناکرێت و نرخى هەر بتڵێک غازیش لە بەنزینخانەکاندا بە 25 هەزار دینار دەستدەکەوێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە