1 کاتژمێر پێش ئێستا
165 جار خوێنراوەتەوە
هۆکارى کەوتنەخوارەوەى کۆپتەرە قەتەرییەکە پەیوەندی بە کێشەى تەکنیکییەوە هەبووە
پەیام
وەزارەتی ناوخۆی قەتەر بڵاوی كردەوە هۆکارى کەوتنەخوارەوەى کۆپتەرە سەربازییەکەیان پەیوەندیی بە کێشەى تەکنیکییەوە هەبووە، کە تێیدا شەش كەس لە ئەندامی تیمی فڕۆكەوانی گیانیان لەدەستدا.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆ، كە بەهۆی كەوتنەخوارەوەی هەلیكۆپتەرێكی سەربازیی وڵاتەكەیان لەناو ئاوە هەرێمییەكاندا، شەش كەس گیانیان لەدەستداوە و گەڕان بەدوای یەك كەسی دیكەدا بەردەوامە، كە فڕۆكەكە لە كاتی ئەنجامدانی ئەركێكی ئاسایی و ڕۆتینیی ڕۆژانەدا تووشی كێشەیەكی تەكنیكیی بووەتەوە و كەوتووەتە ناو دەریاوە.
بە پێی زانیاریەكانی ئەم ڕووداوە لە كاتژمێرەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا لە سنوورە دەریاییەكانی دەوڵەتیی قەتەر ڕوویداوە، وەزارەتی بەرگریی قەتەریش ڕایگەیاند: كۆپتەرەكە بە كۆی گشتی حەوت سەرنشینی لەناو بووە و تیمەكانی گەڕان و فریاگوزاری توانیویانە تەرمی شەش كەسیان بدۆزنەوە، ئێستا تیمە تایبەتمەندەكان بە هەموو توانایەكیانەوە كار دەكەن بۆ دۆزینەوەی دوا سەرنشینی فڕۆكەكە كە تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
كاربەدەستانی سەربازیی وڵاتەكە ئاماژە بەوە دەدەن كە لێكۆڵینەوەی ورد بۆ دیاریكردنی هۆكارە تەكنیكییە وردەكانی ئەم كارەساتە دەستی پێكردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە