2 کاتژمێر پێش ئێستا 183 جار خوێنراوەتەوە

"ئیسرائیل لەڕێى تەقاندنەوەى پردەکانى لوبنانەوە ئامادەکارى بۆ هێرشى زەمینى دەکات"

پەیام

جۆزاف عۆن، سەرۆكی لوبنان، تەقاندنەوەی پردە زیندووەكانی سەر ڕووباری لیتانی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بە ئامادەكارییەك بۆ دەستپێكردنی هێرشی زەمینی ناوزەد كرد. 

عۆن لە بەیاننامەیەكدا سەركۆنەی تێكدانی ژێرخانە گرنگەكان و بەتایبەتی پردی "قاسمیە"ی كرد، كە بە گەشەسەندنێكی مەترسیدار و پێشێلكارییەكی ئاشكرای سەروەری لوبنان و یاسا نێودەوڵەتییە مرۆییەكان دەزانێت.

سەرۆكی لوبنان جەخت لەوە دەكاتەوە، كردەوەكانی ئیسرائیل هەوڵێكە بۆ دابڕانی جوگرافیای باشووری لیتانی لە ناوچەكانی دیكە و ڕێگریكردن لە گەیشتنی هاوكارییە مرۆییەكان بۆ ناوچە گەمارۆدراوەكان. ئاماژەی بەوەش دا، ئەم هێرشانە بەشێكن لە نەخشەیەكی گوماناوی بۆ دروستكردنی ناوچەی جیاكەرەوە و سەپاندنی ئەمری واقیعی داگیركاری، كە دەچێتە خانەی سزای بەكۆمەڵی هاووڵاتیانی مەدەنییەوە.

سوپای ئیسرائیل لە ماوەی ڕابردوودا چەندین پردی دیكەی ستراتیژیی وەك "قەعقەعیە" و "خەردەلی" كردووەتە ئامانج. لە كاتێكدا ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی ئاماژە بە كوژرانی زیاتر لە هەزار كەس دەكەن، سەرۆكی لوبنان داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد بۆ ڕاگرتنی ئەم دەستدرێژییانە هەڵوێستی ڕژد وەربگرن، چونكە بێدەنگی دەبێتە هۆی زیاتر تێكچوونی دۆخەكە و پەرەسەندنی ململانێكان لە ناوچەكەدا. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    "ئیسرائیل لەڕێى تەقاندنەوەى پردەکانى لوبنانەوە ئامادەکارى بۆ هێرشى زەمینى دەکات"

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    زۆرێك لە گەلان نەورۆز بە بەشێك لە ناسنامەی كلتووری و مێژوویی خۆیان دەزانن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەندروستیی جیهانی: هێرشكردنە سەر بنكە ئەتۆمییەكان لێكەوتەی مەترسیدارى دەبێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بە موشەك فڕۆكەیەكی ئێف 15مان لە نزیك دوورگەى هورمز پێکاوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا تائێستا زیادلە 27 ملیار دۆلاری لە جەنگی ئێراندا خەرجكردووە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسڕائیل بوونەتەهۆى گیانلەدەستدانى 210 منداڵى ئێرانى

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هیچ گرفێكی جدیمان لە دابینكردنی سوتەمەنیدا نیە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆکارى کەوتنەخوارەوەى کۆپتەرە قەتەرییەکە پەیوەندی بە کێشەى تەکنیکییەوە هەبووە

سەرەتا