2 کاتژمێر پێش ئێستا 93 جار خوێنراوەتەوە

دواین پەرەسەندنەکانی جەنگ لە ٢٦ـهەمین ڕۆژیدا

پەیام

لە ٢٦ـەمین ڕۆژی جەنگدا، ئێران و ئیسرائیل هێرشی موشەکی و ئاسمانی چڕیان کردە سەر یەکتر؛ هاوکات تڕەمپ گەشبینی خۆی بۆ ڕێککەوتن نیشان دەدات و تارانیش داوای دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ جەی دی ڤانس دەکات. 

لە کاتێکدا جەنگی نێوان ئێران و هاوپەیمانی ئەمریکا - ئیسرائیل پێدەنێتە ٢٦ـەمین ڕۆژییەوە، سوپای ئیسرائیل هێرشێکی چڕی کردە سەر ژێرخانە ستراتیژییەکانی تاران. لە بەرانبەردا، سوپای پاسدارانی ئێران هەشتاهەمین شەپۆلی هێرشەکانی لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی "بەڵێنی ڕاستی ٤" ئەنجامدا و. کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کە بەرگرییە ئاسمانییەکان چەندین موشەکیان لە ئاسمانی قودس، ئیلات و ناوچەکانی ناوەڕاست خستوەتە خوارەوە، بەڵام چەند مووشەکێکیش کەوتنە خوارەوە، بەبێ ئەوەی تا ئێستا ئاماری قوربانییەکان ڕابگەیەنرێت. 

لەسەر ئاستی سیاسی، دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئاماژەی بە بوونی "دەرفەتی زۆر بەهێز" بۆ ڕێککەوتن کرد و جەختی لە جددییەتی تاران کردەوە. ئێران دانی بەوەدا ناوە کە لە ڕێگەی میسر و تورکیاوە نامەی لەگەڵ واشنتۆن ئاڵوگۆڕ کردووە. بەپێی ڕاپۆرتێکی تۆڕی "CNN"، تاران ڕەتیکردووەتەوە لەگەڵ ستیف ویتکۆف و جارید کۆشنەر کۆببێتەوە و داوای کردووە ڕاستەوخۆ لەگەڵ جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا دانوستان بکات، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ گۆڕانکاری لە تاکتیکی دیپلۆماسی ئێران. 

ماڵپەڕی "ئەکسیۆس" ئاشکرای کردووە کە واشنتۆن پلانێکی ١٥ خاڵی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ ڕەوانەی تاران کردووە و پێشنیاری سازدانی کۆبوونەوەیەک لە وڵاتی پاکستان لەژێر لێکۆڵینەوەدایە. هاوکات لەگەڵ ئەم هەوڵە سیاسییانە، بەرەی جەنگی لوبنانیش گەرمە و؛ حزبوڵا بە درۆن و موشەک هێرشی کردە سەر یەکە  سەربازییەکانی سوپای ئیسرائیل لە سنوورەکان، لە بەرانبەردا ئیسرائیل بۆردومانێکی توندی گەڕەکی زاحیەی باشووری بەیروت و شارۆچکەکانی باشووری لوبنانی کرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 32 خولەک پێش ئێستا

    ئیسرائیل: دوو ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كمان له‌ تاران بۆردومان كرد

  • 38 خولەک پێش ئێستا

    بۆ ڕاگرتنی جه‌نگ؛ تاران داوای قەرەبووی شەڕ و داخستنی بنکە سەربازییەکان دەکات

  • 44 خولەک پێش ئێستا

    ئێران: ژمارەیەک پێگە بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرانە ئامانج

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سعودیە: بە ٢٧ درۆن هێرشکرایە سەر ناوچەکانى ڕۆژهەڵات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دواین پەرەسەندنەکانی جەنگ لە ٢٦ـهەمین ڕۆژیدا

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: متمانه‌مان به‌ دیبلۆماسییه‌تی ئه‌مریكا نیه‌

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: باڵاده‌ستین به‌سه‌ر گه‌رووی هورمزدا

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا: نیشته‌جێكردن له‌ لوبنان ئاشتی به‌دوادا نایه‌ت

سەرەتا