1 کاتژمێر پێش ئێستا 163 جار خوێنراوەتەوە

لە سەرەتای جەنگەوە 22 ئیسرائیلی كوژراون و پێنج هەزار كەسیش برینداربوون

پەیام 

ئاماری زیانە گیانی و مادییەكانی قەوارەی زایۆنی لە دەستپێكی جەنگی سەر ئێرانەوە بڵاو كرایەوە و تێیدا جگە لە كوژران هەزاران بریندار و ئاوارەبوون بەدی دەكرێت.

بەپێی داتاكانی پەیمانگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل كە ڕۆژانە نوێ دەكرێنەوە، ئاماری هێرشەكان بۆ سەر ئیسرائیل گەیشتووەتە 22 كوژراو و زیاتر لە پێنج هەزار بریندار، لە كاتێكدا ئێران لە سەرەتای جەنگەوە زیاتر لە 550 مووشەك و زیاتر لە 765 درۆنی ئاڕاستەی قەوارەكە كردووە.

داتاكان دەریانخستووە كە زیاتر لە 48 هەزار كەس لە ناوخۆی قەوارەكە ئاوارە بوون بەجۆرێك تەلئەبیب بەرزترین ژمارەی ئاوارەبوونی تۆمار كردووە كە هەزار و 515 كەس بووە، دوای ئەو دیمۆنا بە نزیكەی 975 كەس، پاشان عەراد بە 600 كەس، و بئر سبع بە 505 كەس دێن.

هەروەها 650 دانیشتووی بێت شێمێش چۆڵ كراون، 160 لە بنی براك، 80 لە ڕەملە، 75 لە جەفعاتیم، 45 لە ڕامات گان، و 70 لە شارۆچكەی عەرەبی زەرازیر لە باكووری قەوارەكە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بە ئاوارەبوونی 40 دانیشتووی نیشتەجێبوونی كریات شمۆنە كردووە، 25 لە تەیرەت كارمێل، 20 لە عیمێك حێفەر، سەرەڕای 20 كەس لە حۆڵۆن و 20 كەس لە كفر قاسم، ڕوونیشی كردووەتەوە كە حكومەت لە كاتی پەرەسەندنەكاندا خەڵكەكە لەسەر تێچووی خۆی دەگوازێتەوە بۆ هۆتێلە تایبەتەكان لە ئیلات.
لە هەمان چوارچێوەدا، وەزارەتی تەندروستیی قەوارەی زایۆنی بەرزبوونەوەی ژمارەی بریندارانی لە سەرەتای جەنگەوە بۆ 5492 كەس ڕاگەیاند، لە نێویاندا 261 كەس لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بووە، كە 31یان لە دۆخێكی مەترسیداردان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەردەن داوا لە عێراق دەكات ڕێگری لە میلیشیاكانی سەر بە ئێران بکات

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە سەرەتای جەنگەوە 22 ئیسرائیلی كوژراون و پێنج هەزار كەسیش برینداربوون

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    داخستنی گەرووی هورمز ژیانی 100 ملیۆن كەسی لە كەنداو خستووەتە مەترسییەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران داوا لە دانیشتووانی ئەو ناوچانە دەكات كە هێزەكانی ئەمریكایان تێدایە چۆڵی بكەن

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    جوڵەی كەشتیوانی بە گەرووی هورمزدا لەسەدا 97 کەمیکردووە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    یائیر لابید: کەمى سەرباز ئیسرائیل بەرە و كارەساتی ئەمنی دەبات

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەنگی سەر ئێران لە مانگێك نزیكدەبێتەوە و ئەمریکا پلانی هێرشی زەمینی دادەڕێژێت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    گفتوگۆكانی تاران و واشنتۆن، پەیوەندییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیلى ئاڵۆز کردووە

سەرەتا