2 کاتژمێر پێش ئێستا 221 جار خوێنراوەتەوە

جەنگی سەر ئێران لە مانگێك نزیكدەبێتەوە و ئەمریکا پلانی هێرشی زەمینی دادەڕێژێت

پەیام

جەنگی سەر ئێران نزیك دەبێتەوە لە مانگێكی تەواو، واشنتۆن پلانی هێرشی زەمینی دادەڕێژێت و تاران بە شەپۆلێكی فراوانی مووشەكی وەڵامی ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی دەداتەوە.

لە 28ەمین ڕۆژی جەنگی نێوان ئەمریكا و ئیسرائیل دژی ئێران، گرژییەكان گەیشتوونەتە لوتكە. ئاژانسە ئێرانییەكان بڵاویان كردەوە "هێرشە ئاسمانییەكان ناوچە نیشتەجێبوونەكانی شارەكانی قوم و ورمێ و تارانی پایتەختیان كردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە ژمارەیەك هاووڵاتی كوژراون و بریندار بوون".

لە كاتێكدا سوپای زایۆنی دەڵێت ئامانجی هێرشەكان ژێرخانی ڕژێم بووە لە پایتەخت، بەڵام مانگی سووری ئێرانی دەڵێ: هێرشەكان گەڕەكە نیشتەجێبووەكانی تارانیان پێكاوە.

 لەلایەكی دیكەوە، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند كە 83هەمین شەپۆلی هێرشەكانیان بە مووشەكی دوورمەودا و درۆنی ورد جێبەجێ كردووە. 

سوپای پاسداران دەڵێت لەم هێرشانەدا كۆگاكانی نەوت و پێگەی سوپای ئیسرائیل لە ئەسدوود و ناوەڕاستی خاكە داگیركراوەكان، لەگەڵ چەندین بنكەی سەربازی ئەمریكا لە ناوچەكە كراونەتە ئامانج. 

ڕاوێژكارێكی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران ڕایگەیاند: ڕۆڵەكانی گەلی ئێران بۆ ئاڵۆزترین سیناریۆكان مەشقیان كردووە و لە ئامادەباشی تەواودان. 

ئەمە لەكاتێكدایە ئاژانسی ئەكسیۆسی ئەمریكی لە سەرچاوەیەكی وڵاتەكەیەوە بڵاوی كردەوە، كە پێشبینی دەكرێت لە هەفتەی داهاتوودا 10 هەزار سەربازی دیكە ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكرێن، كە سروشتی كاری سەربازییان لەوانەی پێشتر نێردرابوون جیاوازە.

میدیاكانی ئەمریكا لە زاری بەرپرسانی پنتاگۆنەوە ئاشكرایان كرد كە دۆناڵد ترەمپ بژاردەی "هێرشی زەمینی" بۆ ناو خاكی ئێران تاوتوێ دەكات و كۆشكی سپیش ڕایگەیاند: هەموو بژاردە سەربازییەكان لەبەردەم ترەمپدا كراوەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەنگی سەر ئێران لە مانگێك نزیكدەبێتەوە و ئەمریکا پلانی هێرشی زەمینی دادەڕێژێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    گفتوگۆكانی تاران و واشنتۆن، پەیوەندییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیلى ئاڵۆز کردووە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: تا گەیشتن بە ڕێككەوتنێکى نوێ هێرشەكانی سەر ئێران بەردەوام دەبێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    "دانوستانی ئەمریكا پرۆژەی خەڵەتاندنی سێیەمی ئەو وڵاتەیە بەرانبەر ئێران"

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەردۆغان: هیچ هێزێك ناتوانێت چۆک بە تورکیا دابدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ئه‌مریكا هیچ لیستێكی پانزه‌ خاڵی ڕاده‌ست نه‌كردووین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میزار ڤیژن: ئه‌مریكا هێز و كه‌شتی جه‌نگی زیاتر ڕه‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: تڕه‌مپ ده‌یه‌وێت له‌ هه‌فته‌كانی داهاتوودا جه‌نگ كۆتایی پێ بهێنێت

سەرەتا