1 کاتژمێر پێش ئێستا 29 جار خوێنراوەتەوە

ئەردەن داوا لە عێراق دەكات ڕێگری لە میلیشیاكانی سەر بە ئێران بکات

پەیام 

حكومەتی ئەردەن داوا لە عێراق ڕێگری لەو گروپە چەكدارانە بكات، كە لە خاكەكەیەوە هێرش بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ‌ ئەنجام دەدەن. 

محەمەد مەومەنی، وتەبێژی حكومەتی ئەردەن ڕایگەیاند: میلیشیاكانی سەر بە ئێران، خاكی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەكاردەهێنن و داوای لە حكومەتی عێراق كرد، بە خێرایی ئەم دەستدرێژییانە بوەستێنێت و ڕێگری لە بەكارهێنانی خاكەكەی بۆ تێكدانی ئاسایشی ناوچەكە و پاراستنی سەقامگیری نێودەوڵەتی بكات.

مەومەنی لە چاوپێكەوتنێكدا جەختی كردەوە، وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە بەرگریكردن لە سەروەری ئاسمانی خۆی لە بەرامبەر هەر هێرشێكی ئێران. هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە عەممان سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی ئاستی نوێنەرایەتیی و پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانیەتی لەگەڵ تاران، بە جۆرێك كە تەنها خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكانی دەوڵەتی ئەردەن و پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی بكات.
لە بەرامبەردا، وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەر جۆرە هێرشێكی بۆ سەر وڵاتانی كەنداو و ئەردەن بە توندی ڕەت كردەوە و داوای بەڵگەی لەو وڵاتانە كرد. ئەم لێدوانانە دوای ئەوە دێن كە وڵاتانی سعودیە، كوێت، ئیمارات، قەتەر و بەحرەین پێكەوە داوایان لە حكومەت كردبوو هەنگاوی جدی بنێت بۆ ڕاگرتنی هێرشی گروپە چەكدارەكان بۆ سەر دراوسێكانیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەردەن داوا لە عێراق دەكات ڕێگری لە میلیشیاكانی سەر بە ئێران بکات

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە سەرەتای جەنگەوە 22 ئیسرائیلی كوژراون و پێنج هەزار كەسیش برینداربوون

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    داخستنی گەرووی هورمز ژیانی 100 ملیۆن كەسی لە كەنداو خستووەتە مەترسییەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران داوا لە دانیشتووانی ئەو ناوچانە دەكات كە هێزەكانی ئەمریكایان تێدایە چۆڵی بكەن

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    جوڵەی كەشتیوانی بە گەرووی هورمزدا لەسەدا 97 کەمیکردووە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    یائیر لابید: کەمى سەرباز ئیسرائیل بەرە و كارەساتی ئەمنی دەبات

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەنگی سەر ئێران لە مانگێك نزیكدەبێتەوە و ئەمریکا پلانی هێرشی زەمینی دادەڕێژێت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    گفتوگۆكانی تاران و واشنتۆن، پەیوەندییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیلى ئاڵۆز کردووە

سەرەتا